حكوومەتی هەرێم بەبڕی زیاتر لە 3 ملیار دینار لە سۆران چەند پڕۆژەیەك جێبەجێ دەكات

حكوومەتی هەرێم بەبڕی زیاتر لە 3 ملیار دینار لە سۆران چەند پڕۆژەیەك جێبەجێ دەكات

قایمقامی قەزای سۆران رایگەیاند، دوای دەستبەكاربوونیان وەك قایمقامی سۆران، دەست كراوە بە گۆڕانكاریی ئیداری لە سنووری قەزاكە و دەشڵێ، حكوومەتی ھەرێم رەزامەندی داوە بە تەرخانكردنی زیاتر لە ٣ملیار دینار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە بۆ قەزاكە.

ھەڵگورد نەجیب، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند قەزای سۆران دوای ئەوەی وەكو قایمقامی قەزاكە دەستبەكار بووم، دەست بە گۆڕانكاریی ئیداری لە سنووری قەزاكە كرا و وەكو ھەنگاوی یەكەمیش ھەر یەكە لە بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران و بەڕێوەبەری ھاتوچۆی سۆران گۆڕدران و بڕیارە كۆمەڵێك گۆڕانكاریی دیكەش بكرێت لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرە گشتییەكان.

راشیگەیاندووە، جگە لەوەش، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رەزامەندی داوە بە تەرخانكردنی زیاتر لە ٣ملیار دینار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ سۆران و ئەو ناوچانەی سەر بە قەزای سۆرانن، وەكو خەلیفان و دیانا و مەجیداوە و ناوچەكانی دیكە، كە چەندین جۆری پڕۆژە لەخۆ دەگرێت، بەڵام زۆرینەی قیرتاوكردنی كۆڵانەكانن و لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان دەكەین.

زۆرترین بینراو