حکومەت رۆژەکانی پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند

حکومەت رۆژەکانی پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند

زاری كرمانجی - هەولێر : رۆژی هەیینی جەژنی قوربانە، لەو رۆژەشەوە تاوەکو چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمییە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (چوارشەممە، 29-7-2020) راگەیەندراوێکی لەبارەی رۆژە پشووەکانی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە.

وەکو لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: پشووی جەژنی قوربان لە یەکەم رۆژی جەژنەوە لە هەیینی 30-7-2020 دەستپێدەکات تاوەکو 4-8-2020، واتا رۆژی چوارشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە و پشوو نییە.

پشووی جەژنەکە هەرچەند رۆژ بێت، ئەم جەژنی قوربانە جیاوازە لەگەڵ جەژنی قوربانی ساڵانی پێشوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە هێشتا رێکارەکانی خۆپارێزی لەو پەتا جیهانییە بەردەوامن و هەموو شوێنەکان نەکراونەتەوە.

زۆرترین بینراو