حەبیب: كۆرۆنا ئەندامانی خێزانەكەمی لەناوبرد

حەبیب: كۆرۆنا ئەندامانی خێزانەكەمی لەناوبرد

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: حەبیب نورمحەمەدۆڤ بە گریانەوە باسی دۆخی باوكی دەكات و دەڵێت" كۆرۆنا ئەندامانی خێزانەكەمی لەناوبردووە".
حەبیب نورمحەمەدۆڤی یاریزانی بەناوبانگی یارییە هونەرییە بەرگرییەكان لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام باسی دۆخی تەندروستی باوكی دەكات كە ئێستا تووشی كۆرۆنا بووەو دەڵێت" باوكم هێشتا لە نەخۆشخانەیەو بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە دەناڵێنێت، تووشی نەخۆشی دڵ بووەو لە سییەكانیشی تووشی هەوكردنێكی زۆر بووە".
باوكی حەبیب كە لە منداڵییەوە راهێنەرایەتی كوڕەكەی دەكات و بەردەوام لەگەڵ كوڕەكەیەتی، چەند رۆژێكە تەندرووستی ناجێگیرەو یەكێكە لەو هەزاران كەسەی لە هەرێمی داغستان تووشی كۆڕۆنا بووەو لە مۆسكۆ لە نەخۆشخانەیەك خەوێنراوە.
حەبیب كە لە كاروانی وەرزشی خۆی لە یاری هونەرییە بەرگرییەكان كە بە UFC ناسراوە تاكو ئێستا تووشی هیچ دۆڕانێك نەبووە، لە ڤیدیۆیەكەی لە ئینستاگرام دەڵێت" تاكو ئێستا لە هەرێمەكەم نزیكەی 20 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون".

زۆرترین بینراو