حەجی عەبدولسلام رێكانی  مادالیای ئاسیای بەخشییە  دایكە عائیشە

حەجی عەبدولسلام رێكانی مادالیای ئاسیای بەخشییە دایكە عائیشە

وەرزشكاری لەشجوانی و حەجی عەبدولسلام رێكانی یاریزانێكی وەرزشی لەش جوانییە، لە ماوەی رابردوو لە یەكێك لە پاڵەوانیەتیەكان لە سەر ئاستی كشوەری ئاسیا بەشداری كرد.
رێكانی لە پاڵەوانیەتیەكەدا وەك كوردێك توانی پلەی سێیەم بە دەست بێنیت و خەناوكەی زیوی لە مل بكەن.
حەجی عەبدولسلام وەك هەستێكی نەتەوەیی و نشتیمانی و وەفایەك بۆ خوێنی شەهیدانی پێشمەرگە لە دژی داعش بۆ پاراستنی خاك و نەتەوە و نشتیمان، لە مەراسیمێكدا لە شاری سۆران مادالیایەكەی پێشكەش بە دایكی شەهیدان خاتوو عائیشە كرد.

زۆرترین بینراو