خانەنشینی و جۆرەكانی لە وڵاتی نەرویج

رەهێڵ دزەیی

خانەنیشینی بە یاسا ڕیكخراوە، هەر كەسێك كار بكات، لە دامو و دەزگاكانی حكومی بێت یان تایبەت بێت، مانگانە بڕیكی دیاریكراو لە مووچەكەی لێی دەگێڕنەوە، لە سندوقی خانەنشینی دادەندرێت.
هەموو كەسێك كە لەسەر خاكی نەرویج بژیت كە تەمەنی گەیشت بە ٦٧ ساڵ خانەنشین دەكرێت. موچەی خانەنشینی وەریدەگرێت، بڕی موچەكەی بە یاسا ڕێكخراوە، لە یاساكە ڕەچاوی داهاتی كەسەكە دەكرێت لەماوەی ژیانیدا كە بەدەستی هێناوە لە كارەكانی و باجی داوە بە حكومەت. باری خێزانی و منداڵی خوار هەژدە ساڵ ڕەچاو دەكرێت. پێش ئەم تەمەنە هیچ كەسێك خانەنشین ناكرێت.
ئەو كەسانەی كە كاریان نەكردووەو داهاتیان نەبووە، ئەوانەش بەهەمان شێوە لە تەمەنی ٦٧ ساڵی خانەنشین دەكرێن، بەڵام ئەو پارەیەی وەریدەگرن پێی دەوترێت كەمترین خانەشینی، حكومەت مووچەكەیان بە یاسا دیاری كردووە، كەمترین خانەنشین پارەكەی یان موچەكەی ئەوەندەیە كە كەسەكە بە باشی بتوانێ پێ بژیت.
ئەم كەسانەی نەخۆشی زگماك یان كەمئەندامن هەر لەو ڕۆژەی هەژدەساڵ تەواو دەكەن خانەنشینی كەمئەدامی دەكرێن و حكومەت بەرپرسیارە لێیان لە هەموو ڕوویەكەوە، باشترین خزمەتگوزاریان بۆ دابین دەكات.
ئەو كەسەی بەهۆی نەخۆشی ناتوانن بەردەوام بێت لە كارەكەی، لە لایەن دكتۆری تایبەتیەكەیەوە پشت ڕاست دەكرێتەوە كە نەخۆشەو توانای كار كردنی نیە و بۆ ماوەی ساڵیك دكتۆرەكەی دەتوانێت مۆڵەتی نەخۆشی پێبدات وموچەكەی بە تەواوی وەردەگرێت.دوای ساڵیك لەلایەن بەڕیوەبرایەتی كاروباری كۆمەڵایە بۆ ماوەیەكی دیاری كراو ٦٦% موچەكەی پێدەدرێت، تا ئەو كاتە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كاروباری كۆمەڵایەتی(بیمەی كۆمەڵایەتی) هەموو ئەم تاقیكردنەوەنەی بۆ دەكەن كە دەیسلمێنێت توانای كار كردنی نیە، دواتر دەتونیت داوەی خانەنشینی پەكەوتە بكات. بۆ ئەوەی مافی ئەوەی هەبی ئەم جۆرە لە خانەنشینە وەربگرێت چەندین مەرج هەیە دەبێ لە داواكراو بوونی هەبێت، لەوانە دەبێ لە سەرووی هەژدە ساڵ بێت وكەمتر بێت لە ٦٧ سال.
دەبێ بەلانی كەم سێ سال پێشتر ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری كۆمەڵایەتی بووبێت(هەركەسێك هەژدە ساڵی تەواو كرد دەبێت بە ئەندام لە بەڕێوەبەراێیەتی كار وباری كۆمەڵایەتی، ئەوانەی خەڵكی ئەم وڵاتە نیین لەم ڕۆژەی مافی پەنابەریان پێ دەدرێت دەبن بە ئەندام لەم بەڕێوەبەریە).
بە هۆی نەخۆشیەوە نیوە یان زیاتری داهاتی كەمی كردبێ.
دەبێ لەلایەن دكتۆرەكەیەوە هەموو چارەسەرێك بەكارهاتبێت بۆ باش بوونی. ئەگەر هات وئەم مەرجانە لە كەسەكە بوونی هەبێ، ئەوە بە هۆی نەخۆشیەكەیە كە ناتوانێت كار بكات خانەنشین دەكرێت و ئەم موچەیەی بۆ دیاری دەكرێت لە سەر بنەمای داهاتی ئەم ساڵانەی پێش ئەوەی نەخۆش بكەوێت، سێ ساڵ هەڵدەبژێرن كە زۆرترین داهاتی هەبووبێ و ئەم داهاتە دەكەنە بنما بۆ دیاری كردنی موچەكەی. دوای ئەوەی كەسەكە خانەنشینی پەكەوتە دەكرێت، دەتوانێت بە بڕی٤٠% موچەكەی كار بكات، واتا ئەگەر مانگانە بیست هەزار كڕۆن وەربگرێت وەك خانەنشینی پەكەوتە، ئەوە مانگانە دەتوانیت بای هەشت هەزار كڕۆن كار بكات لەپاڵ موچەی خانەنیشینەكەی، ئەمە وەك نمونەیەك، لەوانەیە كەسێكی تر داهاتی ساڵانەی زۆر بووبێت ئەوە ئەم بڕە پارەیەی كە بۆی هەیە پەیدای بكات زۆر زیاتر بێت لەمە. داهاتی كەسەكە پێش خانەنشینی پڕە پارەكە دەست نیشان دەكات كە بۆی هەیە پەیدای بكات لە مانگێگدا.
یاساكانی خانەنشینی بۆ ئەو كەسانەی هاتوون بۆ وڵاتی نەرویج هەمان یاسان كە بۆ هاوڵاتیەكانی نەرویجە. ئەوانەی كە دێن بۆ وڵاتی نەرویج و لە وڵاتی خۆیان بە نەخۆشی هاتوون وپێش ئەوەی سێ ساڵ لە ولاتی نەرویج ژیابن داوای خانەنیشینی پەكەوتە بكەن، ئەوە بەهیچ شێوەیەك وەری ناگرن، تەنانەت دوای ئەوەی سێ ساڵیش تەواو بكەن لە نەرویج، هۆیەكەی ئەوەیە كە یەكێك لە مەرجەكانی ئەم جۆرە لە خانەنیشینیە ئەوەیە كە نابێ كەمتر لە سێ ساڵ ئەندام بووبێت لە بەڕێوەبەراییەتی كاروباری كۆمەڵیەتی.
هیوادارم پەرلەمانی كوردستان یاسایەك دەركەن كە مافی هەموو تاكێكی كۆمەڵگاكەمان بپارێزێت، بەتایبەتی ئەوانەی كاری تایبەت دەكەن. هەموو ئەندامێكی كۆمەڵگا ببن بە ئەندام لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی، و لە كاتی پیری و پەكەوتەییدا مافیان پارێزراو بێت وژیانێكی سەربەرز و ئارام بژین.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو