خاڵدار قەواڵی هەرگیز لە كاری راگەیاندن بێزار نابم

خاڵدار قەواڵی هەرگیز لە كاری راگەیاندن بێزار نابم

محەمەد ئامۆكەیی_ زاری كرمانجی: خاڵدار قەواڵی، ژنە رۆژنامەنووسێكی چالاكی دانیشتووی پارێزگای كەركووكە، بەر لە 16 ساڵ دێتە نێو كاری راگەیاندن، هەر زوو پەیوەندیەكی فراوان لەگەڵ سایت و ماڵپەڕەكان دروست دەكات و كاریان بۆ دەكات، لە دیدارێكدا لەگەڵ زاری كرمانجی، باس لە ئەزموونی كارەكەی و دۆخی راگەیاندن دەكات و دەڵێت" سەرەتایی كاری راگەیاندنم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٤ و لە زۆر سایت و ڕۆژنامە و گۆڤار كارم كردووە، تەنانەت بۆ سایت و ماڵپەڕی وڵاتێكی ئەوروپیش و تا ئێستاش درێژە بەو خەباتە پیرۆزە ئەدەم و ئەگەر چی سێ ساڵ لە كارەكەم دابڕام بەهۆی نووسینی كتێبیك خۆش بەختانە ئێستا لە رۆژنامەی خەبات كاردەكەم."
خاڵدار، نایشارێتەوە لە تەمەنێكی زۆر بچووك حەزی بۆ كاری راگەیاندن هەبووە و دەڵێ" تەمەنم زۆر بچووك بوو هەستم ئەكرد كە سەركەوتوو دەبم لە كاری راگەیاندن بۆیە ئەمە خەونێكی منداڵیم بوو كە تەماشای كارتۆنی «ساندی بیڵم دەكرد هەمیشە ئارەزووم بوو بەو شێوەیە كار بكەم، هەڵبەت نەمدەزانی كاری ڕاگەیاندن چییە تا خۆم ناسییەوە."
لەبەردەوامی قسەكانی دا ژنە رۆژنامەنوس خاڵدار قەواڵی، باس لەوە دەكات وەك هەر ئافرەتێكی تر لە لایەن رەگەزی بەرامبەر تووشی توانج بووە و دەشڵێت" كاتێك مرۆڤ كارێك دەكات ئەوجا مەیدانی بێت گومان لەوەدانیە تووشی توانج ئەبێتەوە منیش بەدەر نەبوومە و هەندێك جار توشی توانج بوومەو زۆر بە ئاسایی وەریدەگرم هیچ لە من ناگۆڕدرێ بەڵكو زیاتر لەسەر كارەكەم سووردەبم و خۆم ماندوو تر دەكەم."
لەدوا پەیڤەكانیشدا ئاماژەی بەوەكرد هیچ كات هەستم بە بێزاری و ماندووبوون نەكردووە و لە كاری راگەیاندن، بەڵكو زۆر دڵخۆشم بەو كارەی هەڵمبژاردووە، وەك خالدوور ڕوخسارم بەشێوەیەكی سادەیەوە خۆم رێك دەخەم و زیاتر لە ٦ ساڵ نەچوومەتە هیچ ئارایشگایەك".

زۆرترین بینراو