خاڵدار قەواڵی : ئەو ئافرەتە راگەیاندنكارەی 6 ساڵە ئارایشگەی نەبینیووە

خاڵدار قەواڵی : ئەو ئافرەتە راگەیاندنكارەی 6 ساڵە ئارایشگەی نەبینیووە

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: خاڵدار قەواڵی، ژنە رۆژنامەنووسێكی چالاكی دانیشتووی پارێزگای كەركوكە، بەر لە 16 ساڵ دێتە نێو كاری راگەیاندن، هەر زوو پەیوەندییەكی فراوان لەگەڵ سایت و ماڵپەڕەكان دروست دەكات و كاریان بۆ دەكات، لە دیدارێكدا لەگەڵ زاری كرمانجی، باس لە ئەزموونی كارەكەی و دۆخی راگەیاندن دەكات و دەڵێت"سەرەتای كاری راگەیاندنم، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٤ و لە زۆربەی سایت و رۆژنامە و گۆڤار كارم كردووە، تەنانەت بۆ سایت و ماڵپەڕی وڵاتێكی ئەوروپیش كارمكردوو، تا ئێستاش بەردەوامم لەو خەباتە پیرۆزە، ئەگەرچی سێ ساڵ لە كارەكەم دابڕام بەهۆی نووسینی كتێبیك خۆش بەختانە ئێستا لە رۆژنامەی خەبات كاردەكەم".
خاڵدار، نایشارێتەوە كە لە تەمەنێكی زۆر بچووك حەزی بۆ كاری راگەیاندن هەبووە و دەڵێ"تەمەنم زۆر بچووك بوو هەستم ئەكرد كە سەركەوتوو دەبم لە كاری راگەیاندن، بۆیە ئەمە خەونێكی منداڵیم بوو كە تەماشای كارتۆنی(ساندی بیڵم) دەكرد هەمیشە ئارەزووم بوو بەو شێوەیە كار بكەم، هەڵبەت نەمدەزانی كاری راگەیاندن چییە تا خۆم ناسییەوە".
لەبەردەوامی قسەكانی دا ژنە رۆژنامەنوس خاڵدار قەواڵی، باس لەوە دەكات وەك هەر ئافرەتێكی تر لە لایەن رەگەزی بەرامبەر تووشی توانج بووەو دەشڵێت"كاتێك مرۆڤ كارێك دەكات، بەتایبەتیش گەر كارەكە مەیدانی بێت، گومان لەوەدانیە تووشی توانج دەبێتەوە، منیش بەدەر نەبوومە و هەندێك جار توشی توانج بوومەو زۆر بە ئاسایی وەرمگرتووە، چونكە ئامانجەكەی من زۆر لەوە گەورە ترە توانجێك كۆتایی بە خەونەكانم بهێنێ، بۆیە هیچ لە من ناگۆڕدرێ بەڵكو زیاتر لەسەر كارەكەم سووردەبم و خۆم ماندوو تر دەكەم".
لەدوا پەیڤەكانیشدا ئاماژەی بەوەكرد هیچ كات هەستم بە بێزاری و ماندوو بوون نەكردووە لە كاری راگەیاندن، بەڵكو زۆر دڵخۆشم بەو كارەی هەڵم بژاردووە، وەك خاڵدار روخسارم بەشێوەیەكی سادەیەوە خۆم رێك دەخەم و زیاتر لە ٦ ساڵ نەچوومەتە هیچ ئارایشگەیەك".

زۆرترین بینراو