خواردنەوەی شیر بیر كردنەوە بەهێز دەكات

خواردنەوەی شیر بیر كردنەوە بەهێز دەكات

 

لە دوایین توێژینەوەدا توێژەران لە زانكۆی "مین"ی ئەمریكی دەڵێن" رۆژانە خواردنەوەی كوپێكی شیر تەنها پێویستییەكانی لەش لە سەرچاوەی خۆراك و كالسیۆم دەبین ناكات، بەڵكو كاردەكات بۆ پاراستنی توانای بیركردنەوە بە شێوەیەكی ئاشكرا، بە رێژەی پێنج جار زیاتر لەچاو ئەو كەسانەی رۆژانە شیر ناخۆنەوە. توێژەران ئەم لێكۆڵینەوەیەیان لەسەر نزیكەی 900 پیاو و ئافرەتی تەمەن نێوان 23 تا 98 ساڵی ئەنجامداوە، كە تێیدا هەڵساون بە چاودێری كردن و پێوانی ئاستی توانای بیركردنەوە. پاش چاودێری كردنی بەشداربووان لەلایەن توێژەرانەوە بۆیان دەركەوتووە، كە رۆژانە خواردنەوەی كوپێك شیر بە شێوەیەكی رێكوپێك، باشترین سەركەوتنە بۆ پاراستنی توانای تێگەیشتن و بیركردنەوە بە رێژەیەكی گەورە، لەچاو ئەوانەی بە شێوەیەكی بەردەوام رۆژانە گرنگی بە خواردنەوەی شیر نادەن .

زۆرترین بینراو