خولی نایابی کوردستان دەستپێدەکات

خولی نایابی کوردستان دەستپێدەکات

زاری کرمانجی - سۆران : 
جەلال سەعید، ئەندام و وتەبێژی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەزاری کرمانجی راگەیاند: رۆژی پێنجشەممە 14-10-2021 خولی نایاب بە بەشداری 16 یانە یارییەکانی گەڕی یەکەم دەستپێدەکەن، خولی نایاب لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان سەرقافلەی خولەکانی توپی پێ یە لە کوردستان.
دەخوازین و داواکارین ململانێ و رکابەرییەکان لەوپەری گیانی وەرزشی و پێشکەوتن و جوانی تۆپی پێ بێت.
تۆپی پێ لە جیهاندا لوتکەی جوانی و پێشکەوتن و شارستانییەتە، یانەو جەماوەریش خاوەن ئەو جوانییەو پێشکەوتنەو شارستانییەتەن.
گووتیشی: پێویستە هەموومان لە ئاستی ئەو جوانییەو گەورەییەی تۆپی پێ بین تاکو بتوانین هەنگاوەکانی پێشکەوتن و جوانی تۆپی پێی کوردستان بەرەو جوانتر ببەین.
ململانێ و رکابەری بەگیانی وەرزشی لەبەدەستهێنانی قەڵغانی خولی پلە نایاب، بەشێکی سەرەکی پێشکەوتن و بەهێزی تۆپی پێ یە.
ئومێد دەخوازین پێکەوە لە ئاستی بەرپرسیاریەتی تەبایی و برایەتی و خۆشەویستی بین بۆ ئەوەی بتوانین شەمەندەفەری تۆپی پێ بەرەو پێشخستن و سەرکەوتن ببەین.
جەلال سەعید، راشیگەیاند: شێوازی بەرێوەچوونی یارییەکانی خولی پلە نایاب بە دوو قوناغ بەرێوە دەچت، دوو یانەی دوا رێزبەندیش بۆ پلە یەک دادەبەزن
یارییەکانی لە رۆژانی پێنجشەممەو هەینی ئەنجام دەرێن، سوود لە رۆژانی چوارشەممەو شەممەش وەردەگیرێت بۆ ئەنجامدانی هەندێ لە یارییەکان.
لە هەمانکاتدا لە هەر‌ سێ گەڕدا، یارییەکانی گەڕی چوارەم لە رۆژانی دووشەممەو سێشەممە ئەنجام دەدرێن، بەراچاوکردنی جیاوازی نێوان یارییەکانیان.
خولی پلە نایاب بە 30 گەڕ بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت.
خولی نایاب بەهەردوو قۆناغی یەکەم و دووەم 240 یاری لەخۆ دەگریت.
هەر یانەیەک 30 یاری ئەنجام دەدات.

زۆرترین بینراو