خوێندنی ئەلکتڕۆنی و هەڵوەستەیەک.

سۆران سرێشمەیی
هەر خۆی سیستەمی پەروەردە، لە هەرێمی کوردستان سیستەمێکی چەقبەستووی کەم بەرهەمە و جۆرێکە ئەستەمە بتوانرێ ڕاستەڕێبکرێ و بە ڕوئیاو تێفکرینی مۆدێڕن و سەردەمیانە سەر ڕێژبکرێ، جا لە پڕۆگرامی خوێندن و کێشەی کەمی باڵەخانەو مامۆستای پسپۆرەوە بگرە، تا دەگاتە ئاستی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان و وەزارەت، گشتی تەژییە لە ئارشەو کێماسی، کە ڕەنگە دەرفەت نەبێ لێرەوە بپڕژێمە سەر هەموو کەم و کورتیەکان و بە تێرو پڕی باسیان لێوە بکەم، سەرباری ئەوەی وەزارەتی پەروەردە لە بنکیەوە تا لووتکەی هەڕەمەکە، بەدەرنەبووە لەو هەموو ڕۆتنیات و گەندەڵییەی کە لە ماوەکانی ڕابردوودا ئەنجامدراون و گوزەشتوون.

پێخەمەت لەدوای هێڕش و پەلاماری ڤایرۆسی coved19، ناسروا بە کۆڕۆنا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوو بەم ڤایرۆسە، ئیتر لە چوارچێوەی ڕێکارو ڕێنماییەکانی حکومەت و لەسەر داخوازی وەزارەتی تەندرووستی، وەک بەشێک لە سیاسەتی ڕووبەڕوو بوونەو بەرپێگرتن لەم پەتا مەترسیدارە، جموجۆلی ژیان لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەک وەستێنراو سەرجەم دامەزراوەکانی میری و غیرە میری داخران، ئەڵبەت خوێندنگەکانیش وەک باقی دەزگاو دامەزراوەکانی تر، قوفلی پێوەنراو چارەنووسی قوتابیان و خوێندنی ئەمساڵ و ڕەنجی وەرزێکی خوێندنیان تا ئێستاش ڕوون نیەو کەس نازانێ ئاخۆ بە چ جۆرە میکانزمێک خوێندن دەستپێدەکاتەوە؟
بۆ ئەم مەبەسەتە وەزارەتی پەروەردە، بە ڕاوێژ لەگەڵ پسپۆرو شارەزایانی بواری خوێندن و پەروەردە، بەدوای ئەلتەرناڤێکی گونجاودا دەگەڕان، بەلایەنیکەمەوە خوێندنی ئەمساڵی فێرخوازان نەفەوتێ و ڕەنجی وەرزێکی خوێندن و سەعیکردنیان بە زایەع نەچێ، جا بۆ دەرباس بوون لەم قەیرانە پەروەردەییە، پێم وابێ باس لە سیستمەی ئەڵکتڕۆنی و خوێندن بە شێوازی ئۆنلاین دەکرێ، من نازانم تاچەند ئەو هەواڵە ڕاستە، بەڵام گریمان وەزارەتی پەروەردە بۆ تەکمیلەکردنی خوێندنی ئەمساڵ، بیری لەوەها جێگرەیەک کردۆتەوەو گەرەکیەتی بەم چەشنە بەردەوامی بە پڕۆسەی خوێندن بدات و لە کۆتایەکەیدا بڵێن، توانیمان بەو شێوازە مۆدێڕنە، کۆتایی بە خوێندنی ئەم ساڵ بهێنین.

ئاخر کە تۆ سیستەمەکەت لە بنەڕەتدا ئیفلیج بێ و مامۆستای پسپۆر و کەمی باڵەخانەو کێشەی پڕۆگرامی خوێندن و کێشەی ئاستی ڕۆشنبیری تەبعەن بە استپناوە، لە خودی سەرپەرشتیارو مامۆستاکانت هەبێ و بەشێکی بینا و زۆرینەی ئامڕازەکانی خوێندنت وەک پێویست نەبێ، چۆن دەتوانی بە سیستەمی ئەلكتڕۆنی خوێندن بکەی، ئەمە سەرباری ئەوەی بەشێکی زۆر لە ئێمەومانان لە بەکارهێنانی ئەنتەرنێت سەر دەرناکەین، پێم ناڵێن قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی چۆن لەو سیستمە گرێ و گرفتیان بۆ درووست نابێ، چۆنچۆنی بتوانن لە پرۆسەکە سەرەدەری بکەن.
جگە لەمە بەشی هەرە زۆری گوندەکان، تا ئێشتاش بێبەشن لە خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت.

ئەمە کێشەیەکە بۆ زانکۆکانیش درووست بووە کە ماوەیەکە ئەم جۆرە سیستەمە بەکاردەهێنن، بۆ تەواوکردنی ئەم ساڵی خوێندن.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو