خێرخوازێك لە هەریر پڕۆژەیەك دروست دەكات

خێرخوازێك لە هەریر پڕۆژەیەك دروست دەكات

محەمەد ئامۆكەیی- هەریر: دەزگایەكی خێرخوازی لەسەر ئەركی خۆی لە تەنیشت بینای نەخۆشخانەی هەریر، بە شێوازێكی مۆدێرن بیانەی بەشی فریاكەوتن دروست دەكات و بە تەواو بوونی خزمەتێكی بەرچاو پێشكەش بەنەخۆش دەكرێت.
ماوەی چەندین ساڵە بینای نەخۆشخانەی هەریر بەهۆی كۆنیەوە نەتوانراوە وەك پێویست بەشەگرنگەكانی پەیوەست بە نەشتەرگەری لێ بكرێتەوە ئەمە دەستپَیكی قسەی غەفار ئەحمەدە دەڵێت" نەخۆشخانەی هەریر لە بنكەیەكی تەندروستی دەچێت دەبوا سەر لەنوێ بینایەكە تەخت بكراباو بە شێوازێكی سەردەمیانە بیانای بۆ دروستبكرابەیەوە لەبەر ئەوەی هەریر زیاتر لە 30 هەزار كەسی لێ دەژی بەگوندەكانیشەوە، دەبێت بۆ زۆربەی چارەسەریەكان رووبكەینە شارەكانی تر پێم وایە ئەوەش غەدرە لە ئێمە دەكرێت."
بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر حامد كاكەیی، بەزاری كرمانجی راگەیاند" دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس، لە شاری هەولێر ئامادەی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەوەی بەشی فریاكەوتن كە بەشێكی گرنگی هەموو نەخۆشخانەیەكە بە شێوازێكی جوان و ڕێك دروست بكەن، بۆیە بە یارەوەی نێونەری دەزگایەكەو لایەنی ئەمنی سەردانی شوێنەكەمان كردووە دیاربوو ئەو شوێنەی دەستنیاشان كراوە زۆر لە بارە بۆ ئەوەی ئەو بەشەی لەسەر دروست بكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" هەڵەوكانمان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی لە ساڵی دابێت زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێشكەش بە دانیشتوانی هەریر بكەین، لەبەر ئەوەی هەریر گەورەیە خەڵێكی زۆری لێ دەژیت و رۆژ بەڕۆژ هاووڵاتیانیش پێویستیان بە پڕۆژەی زیاترە.
موسا محەمەد، بەڕێوەبەرەی كارگێڕی بەڕێوەبەربەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، بۆ زاری كرمانجی گووتی" چەندین ساڵە بەڕێوەبەری تەندروستی شەقڵاوە، هەوڵی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 50 قەرەوێڵە دەدات بۆ هەریر، بەڵام دروستبوونی قەیرانی دارایی وایكرد پڕۆژەكان بوەستن، ئێستاش بەهەوڵی ناوبراو لە تەنیشت نەخۆشخانەی هەریر بیانەیەكی دووقات دروست دەكرێت و ئەندازیارانی ئێمە سەرپەرشتی پڕۆژەكە دەكەن بەتەواوبوونی سودی زۆری دەبێت و وادەكات بەشەكانی نەشتەرگەریش بكرێنەوە بۆیە چاوەڕێین لەو هەفتەیە دەستی پێ بكرێت و ئێمەش پێدوایستیەكان بۆ بەشی نوێ دابین دەكەین.

زۆرترین بینراو