خەمساردی مەکەن لە دەنگدان

سارا چاوشلی

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی نوێنەری خۆتە بۆ چوار ساڵ نوێنەرێک کە وەڵامدەرەوەی خواست و داوا و ویستەکانی تۆ بێت، دەنگێک زۆر لە چارەنووسی پەرلەمانی داهاتوو و ەموو وڵاتیش دەگۆڕێت، ئەگەر بتواندرێت نوێنەرانێک هەڵبژێردرێن کە بەدەنگێکی دلێرانە و دڵسۆزانە بەرگری لە مافەکانت بکەن، بێگومان ئەوە گەرەنتی باشتر و خێراتر گەیشطن بە خواست و ویستەکانت دەبێت. بەشداری لە هەڵبژاردن و دەنگدان مافێکی هەرە سەرەتایی و گرنگی هەر تاکێکە، دەبێ هەرگیز خەمساردی لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە و مافە سەرەتاییە نەکرێت، دەبێ هەموومان بۆ باشترکردنی سبەی خۆمان نوێنەری خۆمان و ئاراستەی بیرکردنەوە و پێویستی ژیانی خۆمان دیاری بکەین.

هەڵبژاردنی ئەوجارەی ئەوجارەی عێراق چارەنووسی ساڵانی داهاتوو تەنانەت داهاتووی نەوەکانیشـان دیاری دەکات، دەبێ بە دلێرانە دەنگ بەو نوێنەرە بەهێزانە بدەین، کە دەبنە دەنگی راستەقینەی ئێمە بۆ زیاتر چەسپاندنی ماف و داخوازییەکانی کوردستانیان، دەبێ لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق نوێنەرانی کوردستان زیاتر پێداگیری لەسەر گێڕانەوەی مافە زەوتکراوە دەستوورییەکانی خەلكی کوردستان بکەن و کار بکەن بۆ جێبەجێکرنی هەموو ماددە دەستوورییەکان بە تایبەت ماددەی 140. تورکمانەکانی کوردستان پێکهاتەیەکی هەرە کاریگەری کۆمەڵگای کوردستانین، ئەو هەڵباژردنەش هاوشێووەی سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان، بۆ ئەوانیش چارەنووسسازە، دەبێ هەمووان ئەو مافەی خۆیان بەکاربهێنن و بە دەنگی خۆیان نوێنەرانی دڵسۆز و خاوەن بەڵێن هەڵبژێرن، ئەگەر دەنگی خۆت بەکارنەهێنی، دڵنیابە کەسێک، کە لەوانەیە لە دژی تۆ و مافەکانت بێت، دەنگ بەدەستبهێنیت و پێشکەوێت، دەبێ ئەوەان باش لەبیر بێت کە بە سەرکەوتنی دژەکان هەمیشە مافەکان و سنووری ئازادیمان بەرتەسک دەبێتەوە، دەبێ بە وریایەوە و بە جۆش و خرۆشەوە بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان. لە سۆنگەی باوەڕبوونی هێز و لایەنە تورکمانییەکان بە بەرنامە و پرۆگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان و نوێنەرەکانی، کە هەمیشە بەرگریکاری سەرسەختی هەموو پێکاهتە کوردستانییەکان بوون، بڕیاریان دا و داوا لە هەموو تورکمانەکان دەکەن، لە هەر شوێنێک بن دەنگ بە نوێنەرانی پارتی بدەن، چونکە ئەوان دەبنە داکۆکیکار و بەدیهێنەری خواست و داوای سەرجەم پێکهاتەکان. سەرۆک بارزانی وەک هەمیشە بەرگریکاری مافی پێکهاتەکان ىووە، نوێنەرەکانیشی هەر لەسەر رێگای ئەو دەبن. جارێکی دیکە لەبیرتان بێت، هەر خەمساردکردنێک لە دەنگنەدان، دژەکان و ئەوانەی کە لە دژی هەر مافێکی تۆن دەنگ بەدەست دەهێنن  و سەردەکەون، نابێ رێگە بدەیت کەس لە بری تۆ مافەکانت زەوت بکات و نوێنەرایەتی تۆ دیاری بکات، داوا دەکەم هەمووان بۆ ەبهێزبوونەوەی دەنگی کوردستانیان روو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن و نوێنەرە دڵسۆزەکان هەڵبژێرن، ئەوەش بێگومان دەبێتە هۆکارێک بۆ ئایندەیەکی باشتر بۆ ووڵاتمان.

زۆرترین بینراو