خەڵكی خەلیفان كەرەنتینە دەكرێن

خەڵكی خەلیفان كەرەنتینە دەكرێن

دوای ئەوەی 10ی ئەم مانگە ئەو كەسەی كە خەڵكی خەلیفانە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە ئەمڕۆ توشی كۆرۆنا بووە هەموو خزم و كەسانی كەرەنتینە دەكرێن.
د. كاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:" ئەو كەسەی ئەمرۆ توشی كۆرۆنا بووە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە خەڵكی خەلیفانە، بەركەوتەی زۆری هەبووە لەگەڵ خەڵك، بۆیە بڕیارماندا هەموو خزم و كەسانی كەرەنتینە بكرێن، جگە لە كەسوكاری خۆشی بەركەوتەی لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی خەلیفان هەبووە، لەگەڵ بەرپرسی ئیدارەی شارەكە قسەمان كردووە، بەڵام رایگەیاندووە كە نا توانین هەموو خەڵكی شارەكە كەرەنتینە بكەین، بەڵام هەر كەسێك بەركەوتەی لەگەڵ ئەو كەسە هەبێت، یان كۆخەی هەبێت، یان تاییەكی گەرمی هەبێت، سەرئێشەی زۆر بێت، دەتوانێت سەردانی نەخۆشخانە بكات و پشكنین بكات، بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی كە توشی نەخۆشی كۆرۆنا بووە یان نا".

زۆرترین بینراو