دادگایکردنی گەندەڵکاران هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە

دادگایکردنی گەندەڵکاران هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە

لەیلا عبدلجبار پەرلەمانتاری کوردستان لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی: 
دروستکردنی دادگایەکی تایبەتمەند بە دادگایکردنی گەندەڵکاران و رایکردنی کەیسەکانیان، ھەنگاوێکی دڵخۆشکەرە کە نیەتی کابینەی نۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر چاکسازی دەردەخات،یەکێک لە ئاستەنگی و گرفتەکانی بەردەمی چاکسازی نەبوونی دادگایەکی تایبەتمەندبوو بە دادگایکردنی گەندەڵکاران.
خۆی پرۆسەی نەھێشتنی گەندەڵی بە تەنیا ئەرکی دەزگایەک و حکوومەت نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی هەمەلایەنە بۆ ئەم پرۆسەیە رای گشتی کوردستان لە چینوتوێژەکان و چالاکوان و ھاووڵاتیان و مێدیاکاران دەبیت  پاڵپشتبن، چونکە نەھێشتنی گەندەڵی ئەرکێکە و ھەموو لایەک بۆ پاڵپشتی بەرنامەی چاکسازی حکوومەت گرینگە رۆڵ بۆ نەھێشتنی گەندەڵی بگێڕن.
ئەم ھەنگەوەی حکوومەتی ھەرێم لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیە کە ناویەتی بۆ چاکسازی کە قۆناغ بە قۆناغ زیاتر پێداگرییە لەسەر چاکسازی و نەھێشتنی گەندەڵی، ھەنگاوێکی دڵخۆشکەرە، ھەڵبەت چەندە چاکسازی شوێنی خۆی بگرێت ئەوەندەی تر لە قازانجی خەڵکی کوردستانە.

زۆرترین بینراو