دادگا سزای (10) ساڵ زیندانیکردنی بەسەر عومه‌ر بەشیر سەپاند

دادگا سزای (10) ساڵ زیندانیکردنی بەسەر عومه‌ر بەشیر سەپاند

دادگای سودان سزای (10) ساڵ زیندانی کردن و دوو ساڵ چاکسازیی کۆمەڵایەتی بۆ عومەر حەسەن بەشیر، سەرۆکی لەسەر کارلادراوی سودان دەرکرد.

ئەمڕۆ شەممە، دادگای تاوانەکانی سودان تایبەت بە دادگایی كردنی عومەر بەشیر سەرۆكی لەسەركارلادراو، دانیشتنی خۆی سازكرد و بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی، سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر بەشیردا سەپاند.

بەڵام بەهۆی زۆری تەمەنیەوە کە (75) ساڵی تێپەڕاندووە، دادگای بڕیاریدا بەشیر بنێرێتە ماڵێکی چاکسازیی کۆمەڵایەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ.

لەبەرامبەردا دەستەی بەرگریکاران لە دادگای تاوانەکان رایانگەیاند: كە دادگاییەكە لە دۆخێكی ئاساییدا بەڕێوە نەچووە و بە بڕیارێكی سیاسی داناوە.

هەر لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگادا، کە لە رێوشوێنێکی ئەمنی بەهێزدا بەڕێوەچوو، وتەی ژمارەیەک شایەتحاڵ لەسەر بەشیر وەرگیران و بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی کۆنگرەی نیشتیمانیی کە عومەر بەشیر سەرۆکایەتی دەکرد.

دوای ڕووخانی دەسەڵاتەكەی، بەشیر بۆ گرتوخانەی كۆبەر گواسترایەوە كە پاسەوانییەكی توندی هەیە و پێشتر هەزاران زیندانی سیاسی لەخۆگرتبوو.

زۆرترین بینراو