داواكاری كه‌س و كاری جینۆسایدكراوه‌كانی بارزان گه‌یانرانه‌ په‌رله‌مانی كوردستان

داواكاری كه‌س و كاری جینۆسایدكراوه‌كانی بارزان گه‌یانرانه‌ په‌رله‌مانی كوردستان

ره‌مه‌زان هه‌رنی – بارزان : سه‌رۆك و جێگری لێژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی بارزان كرد گوێیان له‌ داواكاریه‌كانی گرت.
رێبوار ره‌مه‌زان، به‌رێوه‌به‌ری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی بارزان به‌ زاری كرمانجی دەڵێ :" هه‌ر یه‌كه‌ سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ژیان تاهر جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كارو باری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی بارزان كرد و گویێ له‌ داواكاری كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان گرت .
رێبوار گوتیشی:" به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادار بوون له‌ كێشه‌و گیروگرفتی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و خزمه‌تكردنی زیاتر به‌ كه‌سوكاری قوربانیان، كۆمه‌ڵیك كیشه‌ و داواكاری كه‌سوكاری سه‌ربه‌زی شه‌هیدانمان تاوتوێكرد و دواتر له‌ چوارچێوه‌ی یاداشتێكی 19 خالی داواكاری كه‌سوكاری سه‌ربه‌زی شه‌هیدان و جینۆسایدكراوانمان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ و جێگره‌كه‌ی كرد به‌مه‌به‌ستی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م داوكارییانه‌مان.

زۆرترین بینراو