داواكراوانی دادگاكان لە ئیدارەی سۆران دەسگیر دەكرێن

داواكراوانی دادگاكان لە ئیدارەی سۆران دەسگیر دەكرێن

زاری كرمانجی-سۆران:
لە ئیدارەی سۆران هەڵمەتی نەهێشتنی چەكی بێ مۆڵەت و دەسگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی لەلایەن دادگاكانەوە داواكراون دەستی پێكرد. 
 مقەدەم شەماڵ دێواری، گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند: " بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران، كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەكانی پۆلیسی هەر چوار قەزاكانی ئیدارەی سۆران ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەوەكرایەوە، دەبێ هەوڵەكانی خۆیان چڕتر بكەنەوە، بە دانانی بازگەی زیاتر و گەڕان لەناو شارەكان، بەمەبەستی نەهێشتنی چەكی بێ مۆڵەت و رەخساندنی كەشێكی ئارام بۆ هاونشتمانیان، هەروەها دەسگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی لەلایەن دادگاكانەوە داواكراون كە تا ئێستا دەسگیر نەكراون .
عەقید سەران لەتیف، بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران، جەختیشی لەوە كردەوە: پاراستنی سەر و ماڵ و گیانی هاووڵاتییان، ئەركی سەرەكی ئێمەیە و نابێ كەم تەرخەمی تیادا بكرێت.

زۆرترین بینراو