داوایه‌ك ئاراسته‌ی كه‌مئه‌ندامان ده‌كرێت

داوایه‌ك ئاراسته‌ی كه‌مئه‌ندامان ده‌كرێت


زاری كرمانجی-سۆران: بەڕێوەبەری نوسینگەی دیانا بانكی ئازادی، داوا لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دەكات، لەكاتی سەردانی كردنیان بۆ بانك دەمامك و دەستەوانە بەكاربهێنن.
فەرسەت سەلیم مەلۆ بەڕێوەبەری نووسینگی دیانا بانكی ئازادی، بە زاری كرمانجی راگەیاند " بەهۆی چەند رێكارێكی ئیداری ئەمڕۆ مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان دابەش نەكراو بڕیارە سبەی یەكشەممە 12-7-2020 مووچەكانیان دابەش بكرێت".
گووتیشی " داواكارین لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەكاتی سەردانی كردنیان بۆ بانكەكەمان، دەمامك و دەستەوانە بەكاربهینن، بەپێچەوانەوە رێگەیان پێنادرێت بێنە ژوورەوە، تا رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبەجێ‌ نەكەن.

زۆرترین بینراو