داوای دەرخستەیەك بە بەهای 15 ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سۆران دەكرێت

داوای دەرخستەیەك بە بەهای 15 ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سۆران دەكرێت

زاری كرمانجی-سۆران: سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، لە رێگەی پارێزگاری هەولێر، دوای دەرخستەیەك بە نزیكەی 15 ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی سۆران دەكات.
كرمانج عیزەت، قائیمقامی قەزای سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " بەپێی ئەو ئیمكانیاتەی لەبەردەستماندایە بەردەوامین لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان لە رووی چاككردن و قیڕتاو كردنەوەی رێگاو شەقامەكان و چەندین خزمەتگوزاری دیكەی جوارو جۆر، ، هەموو هەوڵكیشمان خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەسنوورەكەمان جێبەجێ‌ بكرێن".
ئەوەشی ئاشكرا كرد، رێزدار مەسروڕ بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی پارێزگاری هەولێر، داوای كردوە كە دەرخستەیەك بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سۆران بە بری نزیكەی 15 ملیار دینار ئامادە بكەین و بەرزی بكەینەوە، بۆ ئەم مەبەستە خەریكی ئامادە كردنی درخستەكانین لە سێكتەرەكانی شارەوانی و ئاو و كارەبا بۆ سەنتەری سۆران و هەرسێ ناحیەكانی سنوورەكەمان".

بیروڕا

زۆرترین بینراو