داوای یەك پۆشی قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت

داوای یەك پۆشی قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت

 

بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی دارایی و بەمەبەستی یەكپۆشی جل و بەرگی قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگەكان، ئەندام پەرلەمانێك نووسراوێك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

زانا مەلا خالید، ئەندام پەرلەمانی كوردستان لە نووسراوێكیدا بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، تیادا ئاماژە بەوەكراوە " بەمەبەستی زیاتر رێكخستن و بەرەو پێشچوونی پرۆسەی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكانداو زیاتر دیاربوونی سیمای قوتابی بوون، داواكارم بڕیاری سیستەمی یەكپۆشی، بۆ قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگەكان دەربچێت، پێمانوایە بە جێەجێكردنی ئەم بڕیارە زەمینە سازی باشتر دەبێت، بۆ ئەوەی قوتابییان بتوانن وەك یەك درێژە بە خوێندن بدەن و بەخێوكارانیان ناچار نەبن لەبەر كەم دەرامەتی نەبوونی تێچووی جل و بەرگ رۆلەكانیان لە خوێندن دووربخەنەوە".

لەبەشێكی دیكەی نووسراوەكەدا ئەوەش خراوەتەروو " بە جێەجێكردنی بڕیارەكە هەوڵێكی باش دەبێت بۆ بەرە پێشچوونی ئاستی زانستیان، چونكە لەجیاتی جل و بەرگ زیاتر گرنگی بە خوێندن دەدەن".

زۆرترین بینراو