داگیركردنی نیوەی مرۆڤایەتی

داگیركردنی نیوەی مرۆڤایەتی

ئا/ فاتیمە سعدالدین
رۆژانە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زیاد دەبێت و بەرنامە و بابەتی هەمەجۆر بەردەست دەبن بۆ زیاتر پەیوەندی كردن بڵاوكردنەوەی زانیاری و بەڕێكردنی كاری رۆژانە، لە ئێستادا زیاتر لە نیوەی مرۆڤایەتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنن و چالاكن لە بەكارهێنانی ئەم تۆڕانە، بە تایبەت لەم ماوەیەدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانەوەی خەڵك لە ماڵەكانیاندا.
بە پێی هەواڵێكی ماڵپەریhoot suite لە ئێستادا زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهان تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنن كە ژمارەیان دەگاتە نزیكەی سێ ملیار و ٩٦٠ كەس، هەروەها ئێستا بە شێوەیەكی بەردەوام ساڵانە %١٠ی رێژەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە جیهاندا زیاد دەكات و لە هەر رۆژێكدا یەك ملیۆن كەس دێنە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، زۆربەی ئەوانەش لە رێگەی ئامێری زیرەكی مۆبایلەوەن و ژمارەیان سێ ملیار و ٩١٠ ملیۆن كەسە، واتە تەنها ٥٠ ملیۆن كەس لە رێگای ترەوە تۆڕەكان بەكاردەهێنن.
رێژەی بەكارهێنان بەرز دەبێتەوە و بەكارهێنەران زیاد دەبن، لەگەڵ ئەوەی كە لە باردۆخێكی خراپی ماددیشدا بن بەڵام مانگانە بڕە پارەیەك دادەنێن بۆ ئەوەی كارتی ئینتەرنێت بكڕن و بێ ئاگا نەبن لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان و ئەو هەواڵانەی تێیدا بڵاودەكرێنەوە، هاوكات بووتە جێگرەوەیەكی باش بۆ كاتی ئێستای كۆڕۆنا و نزیككردنەوەی خەڵك لە یەكتری بە هۆی ڤیدیۆ چات و نامەی دەنگی و تێكستەوە.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو