دایان مەخەن،چاكیان بكەن

شوان بەرزنجی

لەو ماوەیەدا هەواڵی داخستنی چەند كارگەیەكی ناوخۆ لە چەند ناوچەیەكی جیا جیا بڵاوبوویەوە، دیارە ئەوەش نیگەرانی لای من و بەشێكی زۆری ئەو خەڵكە دروستكرد كە واخۆشەویستیان بۆ بەرهەمی ناوخۆهەیە .
داخستنی ئەو كارگانە لە كاتێكدایە زۆر بەی خەڵك داوای زیادكردنی بەرهەمی خۆماڵی دەكات و باس لە بایكۆتكردنی كاڵای بیانی دەكەن و ئاڕاستە یەك دروستبووە بۆ ئەوەی كاڵا و كەل و پەلی خۆماڵی جێگرەوەی كاڵا و كەل و پەلی هاوردە و بیانی بگرێتەوە .
دەكرێت لە بەرامبەر پێشێلكاری كارگە خۆماڵیەكان سیاسەتێكی تایبەت بگیرێتەبەر، ئەویش لە بڕی داخستنیان چاككردنیان و پێدانی كات بێت بۆ لابردنی كەمو و كوڕیەكانیان، ئەمەش بۆ ئەوەی دانەخرێن و هەواڵی داخستنیان خەڵك دڵ تەنگ نەكات .
بێگومان ئەگەر بەشێكی هۆكاری داخستنی هۆكاری كارگە خۆماڵیەكان بۆ لایەنی پێوەندار بگەرێتەوە بۆ هەبوونی كەمووكوڕی و سەرپێچی، ئەو هۆكارێكیتریش هەیە نابێت لە بیربكرێت ئەویش هاوكاری نەكردنی كارگەكانە لە لایەن حكوومەت و دامەزراوە پێوەندارەكان، بۆنمونە زیادكردنی نرخی كارەبا بۆ 5 بەرامبەر نرخی پێشووی، یان زیادكردنی باج و رسومات.
بەراورد بە كارگە گەورەكانی وڵاتان كارگە خۆماڵیەكانی ئێمە ساوان و تەواو لەسەر پێی خۆیان نەوەستاون، بۆیە دەبێت رەچاوی ئەوە بكرێت هاوكاریان بكرێت و نەهێڵدرێت بكەون .
4 هەزار و 802 كارگە مۆڵەتیان پێدراوە، ئەوانەی كاردەكەن و بەرهەمیان هەیە، ژمارەیان 2 هەزارو 739 كارگەیە، ئەوانەی داخراوو بێكاریشن، ژمارەیان 2 هەزارو 66 كارگەیە، بەشی زۆریان یانداخراون، یان بەرهەمیان وەكو پێویست نییە، هەندێكی تریش مۆڵەتی كارگە یان وەرگرتووە، بەڵام كار بە مۆڵەتەكانیان نەكراوە و كارگەكەبوونی نییە، بۆیە دەبێت دیراسەیەكی وردبكرێت تاوەكو كێشەكانیان دەستنیشان بكرێت و چارەسەریەكانیشیان بخرێتە بەردەست.
پێویستە حكوومەتی هەرێم و هەمو وەزارەتە پەیوەندی دارەكانی تێكڕای كابینە كە گرنگییەكی زۆر بەوەبدەن كە ئەو مەترسییەی لەسەر ئاسایشی خۆراك هەیە نەیهێڵن، ئەویش بەشێوەیەك بتوانین بەرهەمەخۆماڵییەكان زیادبكەین و هانی جوتیارەكان بكەین كە بەشداربن لە بەدابینكردنی ئاسایشی خۆراك و پێداویستییەكانیان بۆ دابین بكەین و ساغ كردنەوەی بەرهەمەكانیش یان لە بازاڕدا گەرەنتی بكەین. كاتێك ئێمە رێگری دەكەین لە داخستنی كارگە خۆماڵیەكان ئەوە دەرفەتی زیاتر دەدەین بە زیادكردنی هەلی كار و زۆر كردنی بەرهەمی ناوخۆیی و رێگریكردن لە بردنەدرەوەی سامان و داهاتی نشتیمانیمان.

 

زۆرترین بینراو