ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزانی جیهان له‌ خوله‌كێكدا 70 هه‌زار دۆلار قازانج ده‌كات

ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزانی جیهان له‌ خوله‌كێكدا 70 هه‌زار دۆلار قازانج ده‌كات

 

ئاژانسی بلۆمبێرگی ئه‌مه‌ریكی به‌م دواییانه‌ راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزانه‌كانی جیهانی پۆلێن كردووه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ "خاوه‌نی زنجیره‌ بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (واڵمارت) له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزانی جیهانن".

ئاژانسه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ "سه‌روه‌ت و سامانی خێزانی واڵتۆن راپۆرته‌كه‌ی مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردووه‌وه‌ تا ئێستا 39 ملیار دۆلار زیادیكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 191 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی".

بلۆمبێرگ ده‌ڵێت: "سه‌روه‌ت و سامانی خێزانی واڵتۆن‌ له‌ رۆژێكدا 100 ملیۆن دۆلار، 4 ملیۆن دۆلار له‌ كاتژمێرێكدا، 70 هه‌زار دۆلار له‌ خوله‌كێكدا زیاد ده‌كات".

واڵمارت، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌ و گه‌وره‌ترین كۆمپانیای جیهانه‌ له‌ رووی داهاته‌وه‌، یه‌كه‌م بازاڕگه‌ی خێزانه‌كه‌ ساڵی 1968 له‌سه‌ر ده‌ستی سام واڵتۆن كراوه‌ته‌وه‌.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو