دوای زیاتر لە دوو مانگ لە شوێنبزرکردنی، پەکەکە هاوڵاتییەکی سنوری قەسرێی ئازاد کرد

دوای زیاتر لە دوو مانگ لە شوێنبزرکردنی، پەکەکە هاوڵاتییەکی سنوری قەسرێی ئازاد کرد

زاری کرمانجی - قەسرێ: دوای زیاتر لە دوو مانگ شوێنبزرکردنی لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە، شەوی هەینی ڕابردوو، هاووڵاتی (عەبدوڵڵا مستەفا وەسانی) کە ناوبراو کادیری پارتییە لە سنووری شارەدێی قەسرێی سنووری چۆمان، ئازاد کرا.

جەبار وسو، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی قەسرێی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: دوای زیاتر لە دوو مانگ ( عەبدوڵڵا وەسانی) کادیری پارتیمان، کە لەلایەن مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەوە شوێنبزرکرابوو، شەوی هەینی ئازاد کرا.

گووتیشی: لەکاتی دەستگیرکردنی (عەبدوڵڵا وەسانی) نەخۆشی هەبوو، لەو ماوەیەی دەستگیرکرابوو، چەکدارانی پەکەکە لێنەگەڕابوون هەتا خێزان و خانەوادەکەیشی بیبینن و چارەسەری و داو و دەرمانی بۆ ببەن، بۆیە ئێستا گواستراوەتەوە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکەن. ڕۆژی 10_10_2019 مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکە، لە گوندی وەسانی سەر بە ناحیەی قەسرێ لە قەزای چۆمان، هەڵدەکوتنە سەر ماڵی (عەبدوڵڵا مستەفا وەسانی) و لەپێش ماڵ و منداڵی و بێ هۆکارێکی دیاریکراو، دەستگیری دەکەن، لەکاتێکدا ئەو کادیرەی پارتی نەخۆشی هەبوو، بەدرێژایی دوو مانگ دەستگیرکردنی چەکدارانی پەکەکە لێنەگەڕاون حەب و دەرمان و چارەسەرییەکانی بگاتە دەستی.

زۆرترین بینراو