دوای كۆچكردنی پەرتووكی پێشمەرگەیەكی دێرین بڵاو كرایەوە

دوای كۆچكردنی پەرتووكی پێشمەرگەیەكی دێرین بڵاو كرایەوە

پەرتوکی" زیاتر نیوسەدە لە خەبات و تێکۆشان بۆ کوردستان" لە نووسینی کۆچکردوو مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین گویزلێنگەی، پێشمەرگە و سەرکردەیەکی سیاسی و فەرماندەیەکی دیارو دێرینی ھەردوو شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان و داستانی خواكورك و راپەڕینی ساڵی ١٩٩١. کەوتە بەر دیدی خوێنەران و لێکۆڵەرەوانی بواری مێژوویی و سیاسی. ئەم پەرتووکە باس لە بیرەوەری و خەباتی نوسەر دەکات لە سەرەتایی دەستپێکردنی خەباتی سیاسی و چەکداری خۆی لەنێو ریزەکانی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان تاکوو ٢٠٢٠. لە پاڵ بیرەوەرییەکانی نوسەر، ئەم پەرتووکە زۆربەی هەرەزۆری رووداوەکانی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتیەکانی ئەو قۆناغەشی لەخۆگرتووە کە نوسەر تێیدا ژیاوە، کە لە دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلول دەستپێدەکات تاکوو ڕاپەرینی بەهاری ١٩٩١ کە لەناو بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان روویانداوە. لەبەرئەوەی نوسەر خۆی لەزۆربەی رووداوەکانی ئەو قۆناغەی خەباتی سیاسی و چەکداری بەشداری کارای هەبووە، بیرەوەرییەکانی وەك سەرچاوەیەکی رەسەن خۆی دەخزێنێتە نێو کتێبخانەی کوردی. دڵنیام دەبێتە یەکێك لە سەرچاوەکانی ساغکردنەوەی ئەو رووداوانەی بەدرێژایی خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان روویانداوە.

زۆرترین بینراو