دوای كەرەنتینە كردنی خەلیفان پشكنین بۆ كەس نەكراوە

دوای كەرەنتینە كردنی خەلیفان پشكنین بۆ كەس نەكراوە

زاری كرمانجی: تاكە ناحیەی سنووری دەڤەری سۆران كە لە كەرنتینە كرا ناحیەی خەلیفان بوو، ئێستا پشكنین لەم ناحیە ناكرێت و بەرێوەبەری نەخۆشخانەش دەلێت پێویستە دەست بە پشكنین بكرێتەوە.
كاروان شێرزاد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان بە زاری گووت" دوای ئەوەی چەند كەسێك لە سنووری ناحەیە خەلیفان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و كەرەننیە كرا، 750 پشكنینی هەرەمەكی و بە پلان ئەنجام دران، بەلام دوای ئەوە هیچ پشكنینی دیكە نەكراوە".
زیاتر گووتی " بە باشی دەزانم هاووڵاتییان خۆیان بەرنامەیب خۆ پارێزی پەیرەو بكەن و بایەندی رێنماییەكان بن، بە پێچیەوانەوە ئەگەر هەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئامارەكان بەرزتر و مەترسییەكان زیاتر دەبن و رەنگە پلانی كەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆ پیادە بكرێت".

زۆرترین بینراو