دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکران

دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکران

زاری كرمانجی - هەولێر : وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی دوو کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە دهۆک راگەیاند کە دوو پیاون و هەردووکیان لە بەغدا گەڕاونەتەوە.

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران، دوو پیاو یەکێکیان تەمەن ٢٨ ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتووی قەزای ئاکرێ و دووەمیان تەمەن ٥٨ ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە. هەردووکیان لە شاری بغداد گەڕاینەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی

٢٢ ئایار ٢٠٢٠

زۆرترین بینراو