دوو قوتابی وەرزشی زانكۆی سۆران بە پایسكێل گەیشتنە سلێمانی

دوو قوتابی وەرزشی زانكۆی سۆران بە پایسكێل گەیشتنە سلێمانی

زاری كرمانجی-سۆران:
دوو قوتابی سكۆڵی وەرزشی فاكەڵتیی پەروەردەی زانكۆی سۆران، لە شاری سۆرانەوە بە پایسكێل سواری سەدان كیلۆمەتریان بڕی و گەیشتنە شاری سلێمانی.
فەرید قادر، بەرپرسی راگەیاندنی فاكەڵتیی پەروەردەیی زانكۆی سۆران، رایگەیاند " هەر یەك لە (ئەبوبەكر حاجی و پێبو خدر) قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی وەرزشی فاكەڵتییەكەمان، لە چالاكیەكی پایسكێل سوارییان، توانیان لە شاری سۆران بەرەو شاری سلێمانی بەڕێبكەون و سەركەوتووانە گەشتەكە ئەنجام بدەن".
گووتیشی " ئەم قوتابییانە توانییان بە نزیكەی 20 كاتژمێر 388 كیلۆمەتر ببڕن بۆ گەیشتن بەو شوێنەی كە ئامانجیان بوو.

زۆرترین بینراو