دوو نووسەری دەڤەری بارزان پەرتووك بەرامبەر سەوزكردنی كوردستان دەبەخشن

دوو نووسەری دەڤەری بارزان پەرتووك بەرامبەر سەوزكردنی كوردستان دەبەخشن

 

رەمەزان هەرنی

لە دەڤەری بارزان دوو نووسەر پێكەوە پرۆژەیەكیان ئامادە كردووە كە هەر كەسێك لە هەر شوێنێكی كوردستان نەمامێك بچێنێت ئەوان وەك دیاری دوو پەرتووك پێشكەش دەكەن لە پێناو سەوزركردنی كوردستان.

رێبوار رەمەزان بارزانی ، نووسەرو خاوەنی زیاترلە 12 بەرهەمی چاپكراو بە زاری كرمانجی گۆت:" لەگەڵ هاوسەرم خاتوو رێزان كە نووسەری ژمارەیەك پەرتووكە پرۆژەیەكمان خستووتە گەر لە ژێردروشمی " نەمامێك بچینە و دوو پەرتووك وەربگرە "  لە هەموو كوردستان هەركەسێك نەمامێك بچینێت دوو پەرتووكی پێدەدەین، كە ئەم پڕۆژەیەمان سەرجەم  كوردستانی گرتۆتەوە، بۆ ئەم مەبەستە نوێنەرمان لە هەموو ناوچەیەك هەیە و دوای ناردنی وێنە و ڤیدیۆی تۆماركراو لەكاتی چاندنی نەمامەكە پەرتووكەكانیان پێ دەدرێت، مەبەست لەم پرۆژەیە سەوزكردنی كوردستانە بە شێوەیەكی زیاترو برەو دانە بە خوێندنەوەی پەرتووك.

ئەوەشی گۆت : لەگەل رێزانی هاوسەرم بیرمان لەوە كردەوە بە رێگای نوسینەكانمان دوو سوود بە كۆمەڵگا و وڵاتەكەمان بگەینین لەلایەك رێژەیی سەوزایی زیاد بكەین و لەلایەن بەرێگای پرۆژەكەمان وا بیكەن هاووڵاتی زیاتر پەرە بەخوێندنەوەی پەرتووك بدات، ژینگە ژیانە بۆیە ژینگەو پەرتووكمان تێكەڵكردووە تا بتوانین لە دوو روویەوە سوود بە وڵاتەكەمان بگەینین درەختی زیاتر بچێنین.

ژمارەیەك بەرهەمی نووسەر كە چاپكراون ..

1 – رەهەندی كومەلایەتیەكانی سیاسەتی راگواستنی بارزانیەكان بو باشوری عێراق لەسەرەدەمی بەعسدا.

2- باروڤی لەناوبردنی بارزانیەكان.

3 – مێژووی جینوسایدكردنی بارزانیەكان لە سەدەی بیستەم دا , بەبەراورد لەگەڵ رێكەوتنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان.

4 – لە شەهیدانی رێگای نیشتمانەوە چوار ئەفسەری قارەمان.

5 – جینوسایدكردنی بارزانیەكان لەچەند بەلگەیەكدا , بە زمانی كوردی, عەرەبی, ئینگلیزی.

6 – شەهیدە بێ ناسنامەكان. بەرگی یەكەم.

 7 - شەهیدە بێ ناسنامەكان. بەرگی دووەم.

8 – پانۆرامای جینوسایدی بارزانیەكان لەسەدەی بیستەم دا.

9 – بەخێربیی هەلو بەرزە فری بارزانەكەم .

10 – كرین و فروشتنی ئافرەتان, جینوسایدی كوردانی ئیزدیی.

11-جینوسایدی باوكان .

12 – لەشەهیدانی رێگای نیشتماەوە 18 پێشمەرگەی قارەمان.

زۆرترین بینراو