دژە تیرۆری کوردستان ڕاستیی دەستگیرکردنی ئەندامێکی داعشی لە ھەولێر ڕاگەیاند 

دژە تیرۆری کوردستان ڕاستیی دەستگیرکردنی ئەندامێکی داعشی لە ھەولێر ڕاگەیاند 

دەقی روونکردنەوەکەی دژەتیرۆر؛
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری کوردستانەوە
لەم رۆژانەدا هەواڵێک لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکراویەوە کە گوایە دەزگا یٔەمنییەکانی حکوومەتی عێراق، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگای هەولێر دەستگیر کردووە کە دوورە لە راستی.
لێرەدا بە پێویستی دەزانین راستیی رووداوەکە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق روون بکەینەوە: 
لە رێکەوتی 9/ 12/ 2020، لە یٔۆپەراسیۆنێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا لە ناو شاری هەولێر، یٔەندامێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەناوی (بەشار موستەفا حافز عەدوان یٔەلعوەیسی) دەستگیر کرا، کە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە سنووری شاری بەغدا یٔەنجام دابوو. 
لەبەر یٔەوەی یٔەم تیرۆریستە لە سنووری پارێزگای بەغدا کردەوە تیرۆریستییەکانی کردبوو، هەروەها لەلایەن دەزگا یٔەمنییەکانی شاری بەغداوە بە فەرمی داوامان لێ کرابوو کە رادەستیان بکەینەوە، بۆیە دوای یٔەوەی لە 24/ 02/ 2021 فەرمانی دادوەرمان بەدەست گەیشت، تیرۆریستەکەمان رادەستی هێزەکانی بەغدا کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری کوردستان
2021/2/26

زۆرترین بینراو