دۆخی ئێستای عێراق تا كوێ دەروات

غەفور عبدللە

ئەو ماوەیە كە لە بەغدا و ژمارەیەك پارێزگای ناوەراست و باشوری عێراق خەڵك بۆ داواكردنی ژیانێكی خۆش و لەناو بردنی گەندەڵی و چاكسازی كردن و هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و پەرلەمان رژاونەتە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، وەك دیارە خۆپیشاندانی ئێستای عێراق كاریگەرێكی تەواو سلبی لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری وڵات دروست كردووە.
بۆیە گەر سەرنج بخەینە سەر ئەنجامی خۆپیشاندانەكەی ئێستای عێراق جگە لە ئەنجامی نەرێنی ئاڵۆزتربوونی دۆخەكە هیچ شتێكی باش نابینرێت، لە كاتێك دا كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ لە عێراق ئاماری خۆپیشاندانەكانی ئەم ماوەیەی عێراق بڵاو كردەوە كە بەهۆی توندووتیژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكانی عێراق 100 كەس كوژران و 3 هەزار كەسیش بریندار بوون وە 27 باڵەخانەی حكومی و بارەگای حزبی و لایەنە سیاسیەكان هێرشكراونەتە سەر،چونكە خۆپیشاندەران بەشێوەیەكی ئارام و ئاشتیانە خۆپیشاندان ئەنجام نادەن و لایەن و حزبە سیاسیەكانیش هەریەكە و لە لای خۆیەوە بۆ بەرژەوەندی خۆی پشتگیری لایەنێك دەكات، ئەمەش لە كاتێك دا بوو كە هادی عامری پەیامێكی ئاراستەی سەدر كرد ووتی: بەیەكەوە هەوڵ دەدەین بۆ پشتگیری كردنی خۆپیشاندەران و بەرژەوەندیەكانی گەلی عێراق باشتر كردنی وڵات بەشێوەیەك كە لە بەرژەوەندی خەڵكی عێراق بە گشتی دا بێت بۆیە پێكەوە داوا سەندنەوەی متمانە لە سەرۆكی حكومەتی عێراق عادل عەبدول مەهدی دەكەین، یاخود هەندێكیان لەگەڵ حكومەتی ئێستای عێراقن كەواتە بەم ئاڵۆزیەوە بێت بارودۆخی ئێستای عێراق تەواو رووخاوە و گەر بێت و چارەسەرێكی بنەرەتی و هاوبەش نەكرێ ئەوا دۆخی عێراق رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت و ئەگەری پارچەبوونی عێراق دێتە ئاراوە.
پێم وایە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە ئاراستەیەكن بۆ ئەو درزە گەورەیەی كە لەنێوان دەسەڵاتداران و خەڵكی عێراقدا هەیە، ئەو گەندەڵیەی كە ساڵانی رابردوو لە ناو دام و دەزگا حكومەتی عێراق دا هەبوون ئیتر خەڵك تەواوی ئارامیان لە دەست داوە داوای گۆرانكاری ریشەی لە دام و دەزگاكانی حكومەت دەكەن، بۆیە لێرەدا دۆخەكە هیچ مەجالێك بۆ حكومەتی عێراق نەهێشتۆتەوە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان جگە لە پابەندبوونی داواكاریەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێ كردنیان، بۆیە لێرەدا دەسەڵاتی حكومەت دەگۆردرێت و لە لایەن هەندێك لایەنی سیاسی هەوڵی گۆرینی یاساكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەستور دەدرێت لە كاتێك دا سەرۆكایەتی عێراق لەم دوایەدا هەندێك بریاری لە بەرژەوەندی ڕای شەقام دا وەكو هەموواركردنەوەی دەستور و گۆرینی یاسای كۆمیسۆن چاكسازی كردن لە لایەن حكومەتی ئێستای عێراق كە ئەمە بۆ دۆخی ناسكی ئێستای عێراق خراپ دەبێت. هێزی بیانی و دەرەكیش رۆڵێكی تەواو لە دۆخی ناوخۆی عێراق دا لە بەرژەوەندی خۆیان دەگێرن هەر هێزێكی دەرەكیش هەوڵ دەدات ئاراستەی دۆخەكە بۆ قازانجی خۆی تەواو بكات، بەتایبەتی لە بڕیارەی ئێستای حكومەتی عێراق سەبارەت بە هەموواری دەستور و چاكسازی كردن لە وڵات دا كە ئەمەش كێشەیەكی تری ئەم ئاڵۆزیەیە.

زۆرترین بینراو