دیارترین گەنجی سەرکردەی ساڵ لە سۆرانە

دیارترین گەنجی سەرکردەی ساڵ لە سۆرانە

زاری کرمانجی - سۆران : 
گۆڤاری lam ی نێودەوڵەتی دیارترین گەنجی سەرکردەی ساڵی ٢٠٢١ دیاریکردوو لەنێویاندا گەنجێکی سۆران هەڵبژێردراوە.
محەممەد مەسیح، ئەو کەسەی وەک دیارترین گەنج هەڵبژێردراوە بە زاری کرمانجی راگەیاند: لەلایەن گـۆڤارێکی نێودەوڵەتی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیەوە دیاریکرام وەک دیارترین گەنجی سەرکردەی ساڵ(2021) 
 گۆڤاری نێودەوڵەتی (LMA) لەنێو چەندین گەنجی سەرکردەی بیانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەک گەنجێکی عێراق و (کورد)  هەڵبژێردرام وەک دیارترینی گەنجی سەرکردەی ساڵ.
گووتیشی: ئەمە یەکەمین جارە گەنجێکی کورد و هاووڵاتی عێراق هەڵبژێردرێت لەم گۆڤارە کە لە چەندین وڵاتی ئەرووپی و ئەفریقی و ئەمریکا کەوتە بەر دیدی خوێنەران!

شایەنی ئاماژەیە گـۆڤارەکە لە مانگی 10ی هەموو ساڵێک، کەسایەتی و گەنجە دیار و چاڵاکەکان هەڵدەبژێرێ و خەڵات دەکات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچە جیاوازەکان و بۆ هەر وڵاتێک کەسایەتییەک هەڵدەبژێرن، بـۆ ئەمسـاڵیش لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە نێو چەندین گەنجی سەرکردە و دیار محەممەد مەسیح لە نێویان  هەڵبژێردرا وەک گەنجی سەرکردە و  چاڵاکی ساڵ.
هەڵبژاردنی ئەوگەنجەی سۆرانیش دوای چاڵاکییە نێودەوڵەتییەکانی دێت کە بە هەردوو شێوازی ئـونڵاین و ئـوفڵاین چاڵاکی بەردەوامی هەبووە لەگەڵ گەنجانی چاڵاک و کەسایەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو