دیزاینەرە بەناوبانگەكەی كورد چالاكییەكانی خۆی راگرتووە

دیزاینەرە بەناوبانگەكەی كورد چالاكییەكانی خۆی راگرتووە

رەمەزان هەرنی – سلێمانی : دیزاینەرە بەناوبانگەكەی كورد خاوەن براندی h & l دیزاین كە ساڵانە لەگەڵ نزیكبوونەوەی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی ژمارەیەك چالاكی بە جلوبەرگی كوردییەوە ئەنجام دەدات ئەمساڵ لە چوارچێوەی رێنمایەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ژمارەیەك چالاكی خۆی راگرتووە بەڵام دوورینی جلی كوردی بەردەوامە.
دیزاینەر هاوار محەمەد، خاوەنی براندی h & l دیزان بە زاری كرمانجی راگەیاند:" ماوەی نزیكەی 12 ساڵە كاری دیزاینكردنی جلوبەرگی كوردی ئافرەتان دەكەم لەگەڵ ستافێكی شارەزا و لێهاتوو, تائێستا نزیكەی 400 دیزاینی جلی كوردی ئافرەتانمان ئامادەكردووە و بڵاوكردۆتەوە، ئافرەتان سوودیان لێ بینیوە, بەهۆی دیزاینەكانمانەوە خواستی زۆر لەسەر جلی كوردی زیاد بووە بەتایبەت لە مانگی ئادار و نەورۆز.
گوتیشی:" ئەمساڵ ئامادەكاری زۆرمان كردبوو بۆ نەورۆز، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان و هەرێمی كوردستان ژمارەیەك چالاكیمان راگرتووە لە چوارچێوەی رێنمایەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بریاربوو لە چەند شوێنێك بە جلو بەرگی فۆلكلۆری كوردی ئاگری نەورۆز بكەینەوە لەگەڵ نمایشكردنی چەندین تاخمی جلوبەرگی كوردی ئافرەتان، بەڵام بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی هاووڵاتیان چالاكییەكانمان راگرتووە.
دیزاینەر هاوار محەمەد، ئاماژەی بەوەشكرد:" لەگەل َوەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بریاربوو چەندین چالاكی ئەنجامدەین بەڵام ئەوانیشمان راگرتووە, نیوەی زیاتری چالاكییەكانمان راگرتووە بۆ بەرەژەوەندی گشتی و سەلامەتی هاووڵاتیان, بەڵام دوورینی جلوبەرگی ئافرەتان و دیزانكردنیان بەردەوامە لەسەرتاسەری پارێزگاكانی دهۆك و هەولێر و هەڵەبجەو كەركووك و گشت ناوچەكانی كوردستان و ئەوروپا داواكاریمان بۆ هاتبوو كاری لەسەر دەكەین و لەگەڵ كردنەوەی رێگە بۆ هەمووان دەنێرینەوە".

زۆرترین بینراو