دیسان دەڤەری سۆران حسابی بۆ نەكرا

دیسان دەڤەری سۆران حسابی بۆ نەكرا

" دەبێ بپارێینەوە تا چەند كەسێكمان بۆ دابمەزرێنن"


زاری كرمانجی: بە پێی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستی كە دانەیەكی گەیشتۆتە دەست زاری كرمانجی و رۆژی 17-11-2020 دەرچووە، بڕیار دراوە 500 كەس لە وەزارەتی تەندروستی بە راژەی پرستاری زانكۆ و یاریدەدەری سڕكار دابمەزرێندرێن، هەر چەندە بەشی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و قەزای كۆیە دیاری كراوە، بەڵام هیچ رێژەیەك بۆ دەڤەری سۆران تەرخان نەكراوە.
بە پێی نووسراوەكە كە واژووی وەزیری تەندروستی بەسەرەوەیە و بە پشت بەستن بە نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە 5801 كە لە رۆژی 7-10-2020 نووسراوە، ئەم بڕیارە دراوە.
بە پێی ئەم نووسراوە، بۆ پارێزگای هەولێر 155 كەس، سلێمانی 125 كەس، دهۆك 115، راپەرین 30 كەی، هەڵبجە 30 كەس، ئیدارەی گەرمیان 30 كەس و كۆیەش 15 كەسیان بۆ تەرخان كراوە ئاماژە بەوە نەكراوە كە هیچ كەس لە سنووری دەڤەری سۆران دابەمەزرێندرێن، ئەمە لە كاتێكدایە ئەم دەڤەرە لە 4 قەزا پێكهاتووە و زیاتر لە 300 هەزار كەسی لێ نێشتەجێیە و دەیان كەسی دەرچووی كۆلێژەكانی پزیشكی و پەرستار و سڕكاری لێیە.
د. كاروان جەمال بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، ئەم هەواڵەی پشتڕاستكردەوە و نیگەرانی خۆی لەمبارەوە دەربری گووتی " چەند ساڵە بە هەموو دامەزراوەكانی سۆران دەڵێم هەواڵ بدەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بكەنە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بەڵام كەس گوێی لێ نەگرتم، بۆیە لەم جۆرە بڕیارانە و چەندین بڕیاری دیكە بێ بەش دەبین".
زیاتر گووتی " ئێستا دەبێ بچین لێیان بپارێینەوە تا چەند كەسێكمان بۆ دامەزرێنن".

 

 

 

 

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو