دیلان (بێ منیت باش) بڵاو دەكاتەوە

دیلان (بێ منیت باش) بڵاو دەكاتەوە

ئا/ هۆژین شه‌وكه‌ت
گۆرانیبێژی لاو دیلان هونەر لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوێترین كلیپی بڵاو دەكاتەوە.
"بێ منیت باش" نوێترین بەرهەمی دیلان هونەری گۆرانیبێژە، ئه‌م بەرهەمه‌ لە تێكستی هونەرمەند خۆیەتی، فەرزاد فەرین كاری ئاوازدانانی بۆ كردووە، لە دەرهێنانی ئارام سەردارە و كاری هونەری لە ڤینۆ پڕۆداكشن بۆی ئەنجام دراوە.
بڕیاربوو رۆژی هه‌ینی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ بڵاوبكاته‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی كۆچی دوایی فرسه‌ت صوفی پارێزگاری هه‌ولێر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی دواخست بۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ و له‌م چه‌ند رۆژه‌دا گشت لایڤ میوزیكه‌كانیشی راگرتووه.‌
دیلان هونەر لەدایكبووی ساڵی 1993 لە شاری سلێمانی، دەرچووی پەیمانگای كۆمپیوتەرە، دوای بەشداریكردنی لە بەرنامەی خۆشترین دەنگ توانی سەركەوتنێكی گەورە بەدەستبهێنێت، خاوەنی چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپیە، ئێستا بەشێوەی لایڤ میوزیك لە كاری هونەری بەردەوامە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو