دینارتە لە بواری وەرزشدا ژمارەیەكی پێوانەیی لەسەر ئاستی كوردستان تۆمار دەكات

دینارتە لە بواری وەرزشدا ژمارەیەكی پێوانەیی لەسەر ئاستی كوردستان تۆمار دەكات

رەمەزان هەرنی
ناوەندی لاوانی دینارتە سەر بە ناوەندی باڵای لاوانی ئاكرێ‌ ماوەی مانگێكە خولێكی توپی‌ بالە بۆ ژمارەیەك تیم لەسەر ئاستی پارێزگانی هەولێر و دهۆك كراوەتەوە شەوانە یاریەكان لە یاریگای دینارتە بەرێوە دەچوون و یاریی كۆتایی خولی ( ساڵیادی ریفراندۆم) لە نێوان تیپەكانی گەلوان بۆتان و رووڤیا بەرێوەچوو بە ئامادە بوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەر، هەروەها ژمارەیەك بەرپرسی سیاسی و حكوومی لەگەل سكرتێری یەكێتی لاوان بەشدار بوون.
هیشام شێخەل بەرپرسی ناوەندی لاوانی دینارتە بە زاری كرمانجی گوت:" بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ناوەندی لاوانی دینارتە سەر بە ناوەندی باڵای لاوانی ئاكرێ‌ خولێكی توپی باڵە بۆ ژمارەیەك تیمی سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك كردەوە و یاریەكان لە یاریگای وەرزشی توپی باڵەی دینارتە بەرێوە دەچوون.
گوتیشی:"شەوان لە كاتی بەرێوەچوونی یاریەكان ژمارەیەكی یەكجار زۆری هاندەر لە یاریگا ئامادەیی هەبوو كە شەوانە تا زیاتر لە سێ هەزار‌ هاندەری تیمەكان سەنتەری شاری دینارتە بەشدار دەبوون لەناو یاریگا ئەم جۆشەی هاندەران پاڵدەرێكی زۆربوو كە خولەكە چێژی زیاتر ببەخشێت بە یاریزانان تا بتوانین یاریەكی خۆشتر بكەن و لە یاری كۆتایی زیاتر لە پێنچ هەزار هاندەر ئامادەیی ناو یاریگا بوون.
ئەوەشی خستەروو:" خولەكە بەناوی (ساڵیادی ریفراندۆم ) بوو تێدا 26 تیم لە سنوری پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك بەشدار بوون یاری كۆتایی لە نێوان تیپی گەلوان بۆتان و رووڤیا ئەنجامدرا و تێدا تیمی (گەلوان بۆتان ) سەركەوت بە ئەنجامی ( سێ ) گێم بەرامبەر (دوو ) گێم دیاری و خەلات بەسەر تیمی سەركەوتوو دابەشكران، ئەم ژمارە زۆرەی هاندەران لە دینارتە دەبێتە ژمارەیەكی پێوانەیی لەسەر ئاستی كوردستان چونكە تا ئێستا بەم شێوەیە هاندەر بۆ یاریەكی تۆپی باڵا ئامادەی ناو یاریگا نەبوونە، لە داهاتووشدا پلانمان هەیە خولی هاوشێوە بیكەینەوە بە شێوەیەكی فراوانتر لەسەر ئاستی كوردستان.

 

 

 

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو