دەزگای روانگە یارمەتی بەسەر پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان دابەشدەكات

دەزگای روانگە یارمەتی بەسەر پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان دابەشدەكات

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : دەزگای روانگە لە سنووری قەزای بەردەڕەش یارمەتی بەسەر پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان دابەشكرد كە لە كەمپی گەویلان ژمارەیەكی زۆر پەنابەری رۆژئاوای كوردستان لێ نیشتەجێن.
زەكەریا عەبدولكەریم محەمەد، لە راگەیاندنی دەزگای روانگە ئۆفیسی دهۆك بە زاری كرمانجی گوت:" دەزگای روانگە بە هاوكاری كۆمپانیای پیپسی ئەلحەیات یارمەتی بەسەر پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان دابەشكرد لە كەمپی گەویلان سنووری قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆك".
زەكەریا، ئەوەشی گووت:" لە هەڵمەتی دابەشكردنی یارمەتی بەسەر پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان دەزگای روانگە 2500 پارسێل خواردن بەسەر 2500 خێزانی پەنابەری رۆژئاوای كوردستان دابەشكرد".

زۆرترین بینراو