دەست بەسەر بڕێكی زۆر كەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گیرا

دەست بەسەر بڕێكی زۆر كەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گیرا

زاری كرمانجی – سۆران: تیمی لیژنەی ئابووری سۆران لەژێر چاودێری كرمانج عزەت، قایمقامی سۆران، پشتگیری ئاسایشی ناوشار لە هەڵمەتێكی چاودێری و پشكنینمان بۆ جۆرە هێلكەیەك كرد كە گومان دەكرا هێلكەی ناوخۆ نەبێت، لەلایەن بنكەی ئاسایشی گۆرەز دەست بەسەر موادێكی زۆری ماوەبەسەرچوودا گیرا بە هەماهەنگی لیژنەی ئابووری لەناوبردرا، چەندین خاوەن كاریش بەهۆی هەبوونی موادی ماوەبەسەرچوو و نەبوونی مۆلەت ئاگاداركردنەوەیان پێدرا كە سەردانی ئۆفیسی سەرەكی لیژنەی ئابووری بكەن بۆ كاردانەوەی یاسایی".
جێی باسە بەردەوام تیمێكی لیژنەی ئابووری تایبەت بەچاودێری و پشكنین سەردانی بازاڕ دەكات لە هەر سەرپێچیەك و كەموكوڕییەك كاردانەوەی یاسایی لەگەڵیان ئەنجام دەدرێت".

زۆرترین بینراو