دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

زاری كرمانجی - حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئامادەكاری تەواو بۆ دابەشكردنی مووچە كراوە و بەمنزیكانە لیستی مووچە رادەگەیەنرێت.
د.جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچە كراوە و بەمنزیكانە لیستی نوێی مووچە و وردەكارییەكەی رادەگەیەنرێت.
ناوبراو وتی “ئێمە پێش هەموو كەس و لایەنێك ئامانجمان ئەوەیە هەواڵی مووچە نەبێتە هەواڵی بەپەلە، داراییش هەموو دەسەڵاتی پێدراوە و بڕیارمان داوە داهاتی نەوتی و نانەوتی بگەڕێتەوە بۆ حكومەتی هەرێم”.

زۆرترین بینراو