دەست بە سەر  ٢١ پارچە زێڕ داگیرا

دەست بە سەر ٢١ پارچە زێڕ داگیرا

زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران:
ئەمڕۆ سێ شەممە رێكەوتی ١٤-٧-٢٠٢٠ كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران، لە چالاكییەكی بێ وێنەدا لە كاتی پشكنینی بارھەلگرێكدا توانیان دەست بەسەر ( ٢١ پارچە زێر ) كە دەكاتە ( ٢٥.٤٠٠ ) بیست و پێنج كیلۆ و چوار سەد گرام دابگرن. لە ناو چەكمەچەی بارھەلگرێكی عێراقی دا لە كاتی گەرانەوە دا حەشار درابوون و ھەولِ درابوو بە شێوەی نایاسایی و بە قاچاخی داخلی ھەرێمی كوردستان بكەن. لە دوای دەست بە سەر داگرتنی پەراوی لێكۆلینەوەی بۆ كراوە و رەوانەی بەشی یاسایی گومرگی حاجی ئۆمەران كرا بۆ وەرگرتنی رێكاری یاسایی و گومرگی.

بە ناوی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەران و كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی كۆمەلگای حاجی ئۆمەران دەكەین، كە چاوكراوانە بەردەوام و بە شەو و رۆژ لە ئەرك دان جگە لە پاراستنی ئاسایشی كوردستان و سەلامەتی گیانی كوردستانیانی خۆشەویست، رێگری لە ھەر كار و بازرگانییەكی نایاساییش دەكەن كە كارتێكردنی خراب لە سەر داھات و ئابوری ھەرێمی كوردستان ھەبێت، دوبارە دەستی یەكە یەكیان دەگوشین.

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی
كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

 

زۆرترین بینراو