
دەوامی فەرمی فەرمانگەكان دەست پێدەكاتەوە
زاری كرمانجی-سۆران:
لەگەڵ ھیوای بە سەر بردنی جەژنێکی پڕ لە ئاسودەیی، سبەی یەکشەممە 31-5-2020 وهك کارمەندانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەست دەکەینەوە بە دەوامی فەرمی !
دەوام لە كاتژمێر ٩ ی بەیانی دەست پێدەكات تا ١ ی دوای نیوەڕۆ، کارمەندان بە نۆبە وەک پێشوو کە دیاری کرا بوو دەوام دەکەن.
ھەموو کارمەندێک دەبێ دەمامک و دەستەوانە ببەستێ و ڕەچاوی ڕێنمایی تەندروستی بکات لە کاتی دەوام .
بە ھیواوە دێینە خزمەتی ھاوڵاتیان و وەگەڕ خستنەوەی ئەرکی حکومەت، باوەڕتان ھەبێ ئەو قۆناخە سەختەش تێ دەپەڕێنین .
خوای گەورە پشت و پەنامان بێت و کوردستان ھەر ئاوەدان بێت .
كرمانج عیزەت قائیمقامی سۆران