د. حوسێن نعمەت كۆچی دوای كرد

د. حوسێن نعمەت كۆچی دوای كرد

زاری كرمانجی – مێرگەسۆر : د. حوسێن خەلیل عەلی نعمەت، پزیشكی هەناو كە لە بنكەی تەندروستی گۆڕەتوو دەوامی دەكرد، لە هەمان كاتدا دەرمانخانەی لە هەمان ناحیە هەبوو، پاش دوو رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەكی دهۆك ئەمڕۆ بەیانی كۆچی دوایی كرد.
نەجات ئەمیر، بەرپرسی بنكەی تەندروستی گۆڕەتوو بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دیاركرد:" د. حوسێن خەلیل عەلی نعمەت پزیشكی بنكەكەمان بوو، ئەوە دوو رۆژ بوو لە نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆك لەژێر چاودێری بوو، دوێنێ پشكنینی كۆرۆنا بۆ كرا، بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجامەكەی دەربچێت، بەڵام پێش ئەوەی ئەنجامی پشكنینەكەی رابگەینرێت كۆچی دوایی كرد، بۆیە تا ئێستا دیار نیە كە بە نەخۆشی كۆرۆنا كۆچی دوای كرد بێت".
بەرپرسی بنكەی تەندروستی گۆڕەتوو دەشڵێ: چەندین ساڵە پێكەوە كار دەكەین، بەڵام پاش خانەنشین بوونی كە ئەوە دوو ساڵە خانەنشین بووە، تەنیا دەرمانخانەكەی بەڕێوە دەبرد بۆیە بە لە دەستدانی خەسارەتێكی گەورە بوو بۆ دەڤەرەكەمان، چونكە دەورێكی كارایی هەبوو لە ڕاپەڕاندنی كارەكان بۆ خزمەتكردنی كەرتی تەندروستی لە دەڤەری بارزان، بەتایبەتی لە شارۆچكەی گۆرەتوو و دەوروبەری".
شایەنی باسە د. حوسێن بۆ ماوەی چەندین ساڵە خزمەت دەكات و پێشتر لە وڵاتی ئێران پزیشك بوو، خزمەتی پەنابەرانی دەكرد، ئەوە چەندین ساڵیشە لە ناحیەی گۆڕەتوو لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دەوام دەكات و خزمەتی هاووڵاتیان و نەخۆشانی ناوچەكە دەكات".

زۆرترین بینراو