راكیتیچ نیگەرانە

راكیتیچ نیگەرانە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ئیڤان راكیتیجی كڕواتی و ناوەرستكاری بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لە بارودۆخێكی خراپ دا و لە بەرپرسانی بەرشەلۆنە رازی نییە.
لە نوێترین دەركەوتنی ئەو یاریزانە بە نیگەرانیەوە قسەی دەربارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ بەرشە كردووەو گووتوویەتی" هیوام وایە یەكێك لە بەرپرسانی بەرشەلۆنە بڕیارێك دەربارەی من بدەن، بەجۆرێك پێم بڵێن، راكیتیچ تۆ دەمێنییە یان دەبێت بڕۆی، بەڵام بارتۆمیۆ نە قسە دەكات و نە كارێكیش دەكات".
ئەم قسانەی ئیڤان لە كاتێك دایە،‌ كە چەند جارێك هەواڵی فرۆشتنی ئەو یاریزانە لە هاوینی داهاتوو بڵاوبووەتەوە، هەرچەندە ناوەڕاستكارەكە ئارەزووی مانەوە دەكات، بەڵام كارگێری بلوگرانا تاوەكو ئێستا هیچ قسەیەكی دەربارەی داهاتووی نەكردووە.

زۆرترین بینراو