راگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر لێواری شەقامەكان هاووڵاتیانی نیگەران كردووە

راگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر لێواری شەقامەكان هاووڵاتیانی نیگەران كردووە

محەمەد باڵەك – سۆران: راگرتنی ئۆتۆمبێل لە لێواری شەقامەكان خەریكە دەبێتە دیاردە و رۆژانە رێژەیێكی زۆری ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستە و رێگای پیادەی هاووڵاتییان دەوەستن و بەشێكیشییان لەو رێگەیەدا كاری كاسبی دەكەن، ئەمەش ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی لێكەوتۆتەوە .
بەختیار رەسول هاووڵاتیكی شاری سۆرانە و دانیشتوی گەڕەكی نەهری یە بە زاری كرمانجی گووت" شەقام بۆ ئۆتۆمبێل و شۆستەكان بۆ پیادەی هاووڵاتیانە، بەڵام شۆفێران ئەمە بەڕەوا نازانن ‌و بۆبەرژەوەندی خۆیان ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستەكان دەوستێنن، ئەمەش بووەتە بەربەست لەبەردەم هاتوچۆی ئێمە لەهەمان كات مەترسیش، چونكە دەبێ ئێمە بەسەر شەقامەكان هاتوچۆبكەین، لەم كاتەش دا رەنگە ئۆتۆمبێلێك خۆمان پێدا بكێشێت و تووشی رووداوی نەخوازراو ببینەوە، هیوادارم شۆفێران واز لەم ئاكارە ناشرینە بهێنن ‌و لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان ریگای خەڵكی نەگرن .
ئیمان محەمەد كچە قوتابییەكی شاری سۆرانە و بەرەو كۆرسێكی زمان دەڕۆیشت بۆ زاری كرمانجی گووتی" لەهەموو دونیا شۆستە جێگای هاتوچۆی خەڵكە، نەك وەستانی ئۆتۆمبێل، بەڵام بەداخەوە لە شاری ئێمە ئەم شتە نییە و هەركەسە و بەئارەزووی خۆیەتی، دەپرسم لەكام شار و ووڵاتی دونیا هەیە هاووڵاتی بەسەر شەقام بڕوات ‌و ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستەبێت؟، لەوكاتەی تۆ لەسەر شۆستەی ئۆتۆمبێل خۆت پێدا بكێشێ، شوفێر تاوان بارنییە، چونكە تۆچوتە ئەوشوێنەی مافی ئەوە، بەم شێوازەش ئەو شوفێرانە تاوانبارن ‌و دەبێت سزایان بۆ دابنرێت، ئەگەر هاتوو چەند شۆفێرێك سزادرا، كەسی دیكە ناتوانێ ئەم كارەبكات، بەداخەوە كە ئەم قسەیە دەكەم، ئێمەی كورد تەنها بەسزا ئاقڵ دەبین .
ئەیاد رزگار هاووڵاتیێكی ترەودانیشتوی گەرەكی زانیاری یە لەشەقامی جوت سایدی سەرەكی سۆران لەبەر تیشكی خۆر وەستابوو چاوەروانی تاكسیێكی دەكرد بەم شێوە بۆزاری كرمانجی گووتی" وەك دەبینن، لەبەر ئەم ئۆتۆمبێلانە ناچارپین لەبەر تیشكی خۆر و لەسەر شەقام بوەستین، لەكاتێكدا ئەو شۆستانە بۆخزمەتی ئێمەكراوە، نەك ئۆتۆمبێل، بەڵام ئەقلی ئەوشۆفێرانە ئەوەیە، كەرێگای هاتوچۆی خەڵكی ئەگرن، گووتیشی" ئەوەی جێگای داخە پۆلیسی هاتوچۆ چەند مەترێك دوورە لێرەو بەچاوی خۆی ئەم دیاردەیە دەبینێت، بەڵام هەر ئاوریان لێناداتەوە، یان گەر سزاشیان بۆ نەنوسێت، ئاگاداریان بكاتەوە، كە ئەم شۆستەیە بۆهاتوچۆپە، نەك راگرتنی ئۆتۆمبێل".
شنۆ ئافرەتێكی خێزاندارە و خاوەنی دوو مناڵە لە سۆران بۆ زاری كرمانجی گووتی" بەهۆی ئەم ئۆتۆمبێلانە و وەستانیان لە شوێنی نەگونجاو، چەندین جار لەكارساتی نەخوازرا و گەراِوینەتەوە، ئەم سەرشۆستانەیان گرتووە، بەناچاری ئێمە لەسەر شەقام وەستاوین ‌و ئۆتۆمبێل بەتەنیشتمان تێپەریوە، هیچی نەماوە ئۆتۆمبێل لێمان بدات، داوا پۆلیسی هاتۆچۆ دەكەین، هەر ئۆتۆمبێلێك لەسەر شۆستەكان وەستا وەسڵێكی سزای بۆ بنوسن، بۆ ئەوەی جارێكی تر سەرپێچی وانەكات".
ئازاد شۆفێرێكی دانیشتوی شاری سۆرانەو بە زاری كرمانجی راگەیاند" راستە ئاستەنگمان دروست كردوەو رێگای هاتوچۆمان تەسك كردۆتەوە، بەڵام ئێمەش ناچارین بەهۆی ئەو گەرمایەی هەیە، ئۆتۆمبێلەكانمان زیانی پێدەگات، بۆیە ناچارین، لەژێرسێبەری دارەكان رایبگرین، تاكو زیان بەر ئۆتۆمبێلەكانمان نەگات، چونكە ئەم شەپۆلە گەرمایەییی هەیە زۆر بەتینە، ئەترسین ئۆتۆمبێلەكەمان گڕ بگرێت، یاخۆد تایە و جامەكانی زیانیان پێبگات، بۆیە، دەبێت خەڵكیش رەچاوی هەندێك بارودۆخ بكات، رەنگە ئەوكەسانەی بەم جۆرە ئۆتۆمبێلیان راگرتوە، شوێنیان نەبێت لێی رابگرن".

 

زۆرترین بینراو