راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

زاری كرمانجی - هەولێر : دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ وەك رێكارێكی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ، كێشەی چونتان بۆسەر كێڵگە و پڕۆژەكانتان دروست بووە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا وەرزی دروێنە و پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆییە، ئەم قەدەغەیە كاریگەری راستەوخۆی كردۆتە سەر بەرهەم.
بەڕێزان وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راپۆرتێكمان پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی ئاسانكاری لە هاتوو چۆیی ئێوە بكرێت بۆ ئەوەی زیان بەر بەرهەماكانتان نەكەوێت.
لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەی هاتوچۆی جوتیار و خاوەنكارانی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانین، دواتر ئاگادارتان دەكەینەوە لە دەرئەنجامی چارەسەركردنی كێشەكە.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
2/6/2020

زۆرترین بینراو