راگەیاندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌راگه‌یەندراوێكدا ده‌ڵێ، به ‌بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كچه‌ی له ‌شاری هه‌ولێر ده‌ستدرێژی كرابووه‌ سه‌ری، ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك كه‌ باوكی بۆی ده‌ستنیشان بكات.

له ڕاگه‌یەندراوه‌كه‌دا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه‌ و هاتووه: "لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کەیسی قوتابی لاڤان لوقمان، کە لە ۳ی ٤ی ۲۰۱۹ ڕووبەڕووی تاوانێکی قێزەون هاتبوو و، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ قوتابخانە، لیژنەیەکی وەزارەتی پەروەردە بە سەرۆکایەتیی وەزیری پەروەردە و ئەندامیەتیی بەڕێزان ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان و بەڕێوەبەری گشتیی باخچە و فێرکردنی بنەڕەتی پێک هات."

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بڕیار درا :

۱ـ بە گەڕاندنەوەی لاڤان لوقمان بۆ هەر قوتابخانەیەک کە باوکی دەستنیشانی بکات لە هەولێر .

۲ـ نمرەکانی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی ڕابردووی، قۆناغی دووەم، بۆ وەرزی دووەمیش حساب بکرێت لە بۆردی نمرەکان و ساڵی خوێندنی ۲۰۱٨ ـ ۲۰۱۹، بە دەرچوو ئەژمار بکرێت .

۳ ـ بە زووترین کات بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە و نمرەی وەرزی دووەمی ئەمساڵی بۆ وەرزی یەکەمیش ئەژمار بکرێت .

٤ـ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕاسپێردرا، کە تەواوی پاڵپشتیی زانستی و فێرکاری بۆ قوتابیی ناوبراو دابین بکرێت .

زۆرترین بینراو