راگەیەندراوێک بۆ تاپۆکردنی خانوەکانی چـۆمان

راگەیەندراوێک بۆ تاپۆکردنی خانوەکانی چـۆمان

زاری كرمانجی - چۆمان : قائیمقامیەتی قەزای چۆمان ماوەی سێ مانگ بە خاوەن موڵکەکانی سنوورەکەی دەدات بۆ ئەوەی داواکاری تاپۆکردنی موڵکەکانیان پێشکەش بکەن، ئەگینا دواتر مافی یاسایی لەدەست دەدەن.

قائیمقامیەتی قەزای چۆمان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئەو خانووانەی بەحاڵەتی زێدەرۆیی لەسنوری قەزاکەمان دروستکراون، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەحکامەکانی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی سنوری‌ شارەوانییەکان، کە زێدەرۆییان لەسەر کراوە لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: داوا لە هاووڵاتییانی سنووری قەزاکەمان دەکەین لەچوارچێوەی ئەویاسایە. داواکاری پێشکەش بە قائیمقامیەتی قەزاکەمان بکەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووەکانیان، ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بەپێی ئەحکامی بڕگە 4 لە ماددەی 2ی ئەو یاسایە.
لەماوەی 120 ڕۆژ هاووڵاتی پێویستە رێککارە کارگێڕییەکان ئەنجام بدات، بەپێچەوانەوە دواتر مافی یاسایی لەدەست دەدات و خانووەکەی بەزێدەڕۆ هەژمار دەکرێت

زۆرترین بینراو