راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆرانەوە

راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆرانەوە

زاری كرمانجی-قەسرێ‌: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران لە راگەیەندراوێكدا زانیاری لەبارەی دەستگیركردنی سێ هاووڵاتی لە سنووری ناحیەی قەسرێ ئاشكرا دەكات.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "دوێنێ شەو سێ هاووڵاتی دۆڵی باڵەیان سەر بە ناحیەی قەسرێ بەهۆی شكاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و هەروەها گواستنەوەی خەڵك بە قاچاخ لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر كران. جیا لەم سەرپێچییە هیچ هۆكارێكی دیكە بۆ دەستگیركردنی ئەم هاووڵاتیانە نەبووە و خودی دانیشتووانی ئەو ناوچەیەش ئاگادارن و دەزانن ئەمانە بۆ دەستگیر كران، بەڵام بەداخەوە كەسانێك ئەم بابەتانە دەخەنە قاڵبێكی سیاسییەوە و رێگری لە جێبەجێكردنی یاسا دەكەن".
لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە: "بەهۆی ئەو كێشەی خوڵقێندرا ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەت ئەو سێ كەسە ئازاد كران، ئەوەش دوای ئەوەی جێگری سەرۆكی حكومەت ئەم داوایەی ئاراستەی سەرۆكی حكومەت كردبوو".
لەكۆتایشدا ئەوە خراوەتەروو "هێزەكانی ئاسایش یاسا و رێنماییەكان جێبەجێ دەكەن و هیچ جیاكارییەك لەم بوارەدا ناكەن. هیوادارین لەم دۆخە سەختەدا هەموو لایەنە سیاسییەكان هاوكارمان بن تاكو یاسا و رێنماییەكان وەك خۆی جێبەجێ بكرێت".

زۆرترین بینراو