رواندزیانی

ساڵح بێخاڵی

لەناو بازاڕی روانزێ دەگە برادەرەكی راوەستابووین، عەمرەكی دوورو درێژە ئێكدیە ناسین، ئەوی بڕەك حەزە لە حەبو ئەو شتۆكانەیە، لە هەمووی خۆشتر ئینە لەدوو ئەو بەزمەینە خڕ شارەزای ئێكدینەو هەموو قساش لۆ ئێكەكەن، هەندەك قسەی لۆ گێڕامۆ وەیگۆ: لێرە لەوی جێی ئێكم هاتەكن و پیلی دە پیلی هەركێشام زانیم مەسەلەكەیە، ئەمیش هە بەریێ نەوعە حەبەكا تێدا (چاك و خەراب، ئەسل و عادی ، گران و هەرزان)، وەیگۆ: ئەمە دەوا قسا دابووین پیرەمێردەك دیاربوو گەلەك گەڕا بوو هەتا ئەو فرسەتەی لۆ هەركەتبوو، هووردە هووردەی خۆ لەمە وەنێزیك دێخست هەتا چێتر لە قسێنەمە حاری ببی، ئەمیشە زانی مەقسەدی چیە بە قەستم دەنگ هەردینا هەتا گوێی لێبی، ئی ئەوەلم رازیكردو پیرەمێردی لەخوایە ویست ئی پێشەوی زوو وەڕێبكەم، وەلحاسر پیرەمێردی وەگۆ: خورامتەبم عیلاجەكێم لێبكە ئا مەعتەل و گیرۆ بوویمە، ئەمیش وەگۆتێ: دی لۆ چەند لەمێژە وەنارێی، وەیگۆ: باۆۆ ما ئەتو وەدەستەكەوی خڕ بێنێ لەدوو توومە، هەندەكجا ئینە وەت دێنەكن شەرمێكەم لە پێشەوا بەحسكەم، وەمگۆتێ: نانا خارە ئەو زەمانەی خەرك گەلەگ مەعتەل بووینە ئینە جحێر لە پیرا خەراترن، هەركوی هەبوو ئەویشم وەڕێكرد بەرا داخوا ئێكەم جاری بوو بڕەكی دەخەمێ دابووم، ئەمزانی هەوشۆی دە تۆزێ وەرەدەن, سبەینێ لەبە خاتری وی زوو چوومە بازاڕی، هە چاوم گێڕان وەختەكی وەدیاركەت وێچوو زۆری بەكەیف بی, بەرا هە لاكەیە كرد، زووی چوومە سە ڕێێ وەمگۆتێ: ئی كوی خۆ سەلامەتی؟, وەیگۆ ما ئی كووبم وەلا وەبیلا لەبە تۆقە سەرێخۆم هاگا لە چ نیە، وەمگۆ: حەكو ماخەرا لۆ؟, خۆ توو شەوێدی لە جەبهەی نەبووی؟, وەیگۆ: كوڕە بڕۆ هەتیم ما چ جەبهە لەوەی خەتەرترن .
سەرو نێشینم قسەی لۆكردم داخوا هەوڕۆ سبەینێ كابانێ كووی خزمەت كردبوو، وەیگۆ: دەگە تولعی هەستابوون گەلەكیان ڕا لە وەزعەكەی بوو، پیرەی وەگۆ: لەو چاوەتە خۆم لێ نەشێریۆۆ بە ئیسمی خوای تازەت لەكۆر نابمۆ، وەمگۆتێ: باشە باش خەمت نەبی، وەیگۆ: دەخەما پارەش دامەبە, ئەگە بشزانم ببڕێن با هە لە ئەلعان ئامێزەكێت لێبكڕم، ئۆ چەند رۆژە وەكی لە بازاڕییە بینم زەردەكی دێتێ و وارێ بازاڕ كووە؟ .

 

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو