رواندز لە تێنسی سەر زەوی دا سەركەوت بۆ خولی پلە نایاب

رواندز لە تێنسی سەر زەوی دا سەركەوت بۆ خولی پلە نایاب

خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بۆ تێنسی سەر زەوی لە ماوەی رابردوو بەرێو چوو بە بەشداری 16 یانەی كوردستان رێكخرا.
یانەی رواندزیش یەكێك لەو 16 یانەی بەشداری لە خولەكەدا كردو توانی بە ئاستێكی باش سەركەوتن بۆ خولی پلە نایاب مسۆگەر بكات.
خولەكە بە سیستەمی گرووپ بەرێوەچوو، یانەكان بە سەر چوار گرووپ دەبەشكران و لە هەر گرووپێك 3 یانەی سەركەوتن بۆ خولی پلە نایاب.
یانەی رواندز لە گرووپی سێیەم توانی بە دووەم سەركەوت بۆ خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان و ئاواتی چەند ساڵەی یاریزانانی رواندز لە یاری تێنسی سەر زەوی بهێتە دی.
بۆ ئەو مەبەستە یاریزان شەهید سەباح لە یانەی رواندز بۆ یاری تێنسی سەر زەوی لێدوانێكی تایبەتی بۆ زاری كرمانجی وەشاندو گووتی: دوای ئەوەی قەیرانی دارایی بە ڕۆكی كوردستانی گرت، هەموو شتێك پەكی كەوت بەتایبەت وەرزش جگە لەتۆپی پێ نەبێت، گشت پاڵەوانیەتیەكان وەستان، نیگەرانی و بێ ئومێدی لای وەرزشوانان دروستببوو، زۆرێك لە وەرزشكاران وازیان هێنا، چونكە وەرزش كردن و مەشقكردن بێ پاڵەوانیەتی هیچ مانایەكی نەبوو، ئەمساڵ دوای نەمانی قەیرانی دارایی یانەی ڕواندوز بەشداری تێنسی سەرزەوی بۆ یانەكانی كوردستان كرد، گرووپی ڕواندوز پێكهاتبوو لە یانەی نیشتمان، پێنجوێن، ڕواندوز، سۆلاڤی نوێ، توانیمان بەپلەی دووەمی گرووپەكە سەر بكەوین و ئەو ئاواتەی چەندین ساڵەیی خەونی پێوە دەبینین هانەدی و گەیشتن بە ڕیزی پلە نایابەكانی كوردستان.

زۆرترین بینراو